نرخى کرێى مانگى شوباتى موەلیدە ئەهلیەکان دیاریکرا

(سبەی):

نرخی موەلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی شوبات دیاریكرا و بەوپێیە؛ هەر سەعاتێك ئەمپێری كارەبای موەلیدەی ئەهلی (40) دینار دەبێت هاوكات خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی 3 دیاریكرا.

ئەمرۆ پێنجشەممە، سیروان محەمەد، وتەبێژی كارەبای سلێمانی رایگەیاند؛ لەکۆبونەوەى لیژنەی باڵای موەلیدە ئەهلیەكان بڕیاردرا لە مانگی ئازاردا، موەلیدە ئەهلیەکان بەیانیان لە سەعات (7 بۆ 8:30) و عەسران لە (2:30 بۆ 1)ی لەو کاتاتەى کارەباى نیشتیمانى نییە کارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بکەن.

ئاماژەى بەوەشکرد؛ دوپاتكرایەوە کە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی پێویستە دواى (15) خولەك زیاتر تێنەپەرێت بەسەر دابینكردنی كارەبای موەلیدە بۆ هاوڵاتیان، بەپێچەوانەوە سەرپێچییە.

لەبارەى نرخی كارەبای موەلیدە بۆ مانگی شوبات، سیروان محەمەد وتى: “نرخی سەعاتێک ئەمپێری موەلیدەی ئەهلی بە (40) دینارە كە سەعاتی كارپێكردنی مۆلیدەكان لە گەرەكەكاندا جیاوازە، بەگشتی لەنێوان (230 – 260)سەعاتدایە و بەوپێیە؛ ئەگەر مۆلیدەیەك (250) سەعات كاری كردبێت ئەوا بڕی (10) هەزار دینار دەبێت بۆ ئەمپێرێك.

ئەوەشى خستەڕو کە نرخی كارەبای یەكەكانی نیشتەجێبونى سیتیەكان نرخی كیلۆواتێك بە (203) دینار دیاریكرا، بەڵام ئەگەر سیتیەكان وێستگەكانیان (11) كەیڤی بو ئەوا پێنج دینار و وێستگەكەی (33) كەیڤی بو (10) دیناری بۆ زیاد دەكرێت.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە