یونامی: مانگی رابردو (300) کەس لەعێراق بونەتە قوربانی

(سبەی):

تیمی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق (یونامی) رایدەگەیەنێت؛ لەمانگی رابردودا بەهۆی کردەوە توندوتیژییەکانەوە نزیکەی (300) هاوڵاتی عێراقی کوژراون و برینداربون.

یونامی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوە، بەهۆی کردەوە توندوتیژییەکانەوە (91) هاوڵاتی عێراقی کوژراون و (208) هاوڵاتی دیکەش برینداربون.

بەپێی راپۆرتەکە، بەغدا پشکی شێری لە ژمارەی قوربانییەکان بەردەکەوێت بەجۆرێک لەو مانگەدا (49) مەدەنی کوژراون و (146) کەسی دیکەش برینداربون.

ئەوە لەکاتێکدایە بەبەراود بە مانگی پێشوتر، ژمارەی قوربانییەکان رویان لە کەمبونەوە کردوە، بەجۆرێک لە مانگی یەکی ئەمساڵ (115) هاوڵاتی عێراق کوژراون و (255) کەسی دیکەش برینداربون.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە