“زیاتر لە (11) هەزار سەربازى ئەمەریکى لە عێراقدان”

(سبەی):

زیاتر لە (11) هەزار سەرباز و راوێژکارى ئەمنى ئەمەریکى لە عێراقدان، ئەوەش بەپێى راپۆرتى رۆژنامەیەک.

ئەمڕۆ شەممە رۆژنامەى (العربي الجديد) لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە کە زیاتر لە (11) هەزار سەربازى ئەمەریکى و هاوپەیمانان لە بنکەکانى ئەو وڵاتەن لە باکور و ناوەڕاستى عێراق، رونیشیکردەوە کە لەو ژمارەیە راوێژکارى سەربازى و راهێنەر و ئەفسەر و نەخشەداڕێژ و شیکەرەوەى زانیاریی و هونەریى هەن.

رۆژنامەکە لە زارى سەرکردەیەکى هاوپەیمانى نیشتیمانى عێراقەوە بڵاویکردوەتەوە؛ هەوڵ دەدرێت لە ئەنجومەنى نوێنەران یاسایەک بۆ هێزە بیانییەکان لە خاکى عێراقدا دەربکرێت، و بەشێک لە پەرلەمانتارانى بەشیک لە فراکسیۆنەکان فشار دەخەنە سەر حەیدەر عەبادى بۆ ئەوەى وادەیەک بۆ کشانەوەى هێزە بیانییەکان دیارى بکات و ئامانج لەوەش کشانەوەى هێزە ئەمەریکییەکانە، ئەوەش پێش دەستپێکردنى هەڵمەتى هەڵبژاردن بۆئەوەى ئەو پرسە نەکرێتە کەرەستەیەکى بانگەشە.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر وەزارەتى بەرگرى ئەمەریکا (پنتاگۆن) ئەوەى خستبوەڕو کە (8892) راوێژکار و سەربازیان لە عێراقدان و (15) هەزار و (298)یشیان لە ئەفغانستانن.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە