(سبەی):
جوتیارانى هەولێر داوا دەکەن کێشەى جوتیاران و پارەى گەنمەکانیان بە سیاسى نەکرێت بۆ ئەو مەبەستەش گردبونەوەیەکیان رێکخست، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت:” بەردەوام دەبین لە داکۆکى لە مافى جوتیارانى هەرێم”.
ئەمڕۆ چوارشەممە نوێنەرانى جوتیارانى هەولێر گردبونەوە و سەردانى نوسینگەى ئەنجومەنى نوێنەرانیان کرد و یاداشتێکیان ئاڕاستەى پەرلەمانتاران کرد بۆئەوەى بەردەوامبن لە داکۆکیکردن لە جوتیاران و وەرگرتنى مافەکانیان لە ناوەند و پێدانى شایستە داراییەکانیان لەکاتێکدا ئەوان گەنمى خۆیان پێشکەشکردوە.
لاى خۆیەوە کاوە محەمەد، پەرلەمانتارى فراکسیۆنى گۆڕان لەلایەن خۆیەوە پەرلەمانتار کاوە محەمەد جەختیکردەوە کە کاریان لەسەر ئەوکەیسە کردوە و بەردەوام دەبن و یاداشتەکەش دەگەیەننە لایەنە پەیوەندیدارەکان.