داعش لە عێراق و سوریا سەرهەڵدەداتەوە

(سبەی):

رۆژنامەی ئیندپێندێنتی بەریتانی ئاشکرای دەکات، چەکدارانی رێکخراوی داعش لەو ناوچانەی لەعێراق و سوریا دەرکرابون، بەشێوەیەکی کتوپڕ سەریانهەڵداوەتەوە و هێرشی پێچەوانە لەو ناوچانە ئەنجام دەدەن.

رۆژنامەکە لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، چەکدارانی داعش بەشێوەیەکی خێرا سەریان هەڵداوەتەوە و لە چەندین ناوچەی عێراق و سوریاش دەستیان بە چالاکی کردوەتەوە.

لە راپۆرتەکەدا ئەوەش هاتوە “داعش دەتوانێت چەندین کاری قێزەونی دیکە بکات، بەتایبەتیش کە ژمارەیەکی زۆر لەوانەی لە رەققەن، دەکرێت بەنهێنی لایەنگر و چەکداری داعش بن، بەهەمان شێوەش لە موسڵ چەندین شانەی نوستو  ولایەنگری هەیە.

راپۆرتەکە چەند هێرشێکی ئەو چەکدارانی بەنمونە هێناوەتەوە، وەک ئەوەی ژمارەیەک چەکدار لە دێرزور-ی سوریا بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو هێرشیان کردە سەر شەڕڤانانی کورد لە قامشلی، هەروەها لە شاری حەسەکەش ئەو رێکخراوە ئۆتۆمۆبێلێکی تەقاندەوە کە بەهۆیەوە چوار کەس کوژران، جگە لەوەش لە مانگی شوباتی رابردو چەکدارانی داعش لە حەویجە هێرشیان کردە سەر یەکەیەکی هەواڵگری سەر بە حەشدی شەعبی و بەهۆیەوە (27) چەکداری حەشد کوژران.

ئەوەش رونکراوەتەوە، هێرشی تورکیا بۆسەر عەفرین لە باکوری سوریا، کەشێکی گونجاوی بۆ رێکخراوی داعش دروست کردوە بۆ ئەوەی دوبارە سەرهەڵبداتەوە.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە