فەرەنسا: هەڕەشەی وەڵامدانەوەی توند لە ئەسەد دەکات

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا

(سبەی):

حکومەتی فەرەنسا هەڕەشەی ئەوە دەکات، کە ئەگەر بسەلمێت رژێمی سوریا چەکی کیمیایی بەکارهێناوە، وەڵامیان توند دەبێت.

جان ئیف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند: ئەگەر سەلمێنرا رژێمی سوریا چەکی کیمیایی بۆ کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی بەکارهێناوە، ئەوە وەڵامدانەوەیان توند دەبێت.

ئەو لێدوانە، دوای چەند راپۆرتێکی نێودەوڵەتی هات، کە رژێمی سوریایان تۆمەتبار کردوە بەبەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەی غۆتەی رۆژهەڵاتی دیمەشق، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و برینداربون.

سوپای رژێمی سوریا و هاوپەیمانەکانی هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ سەر ناوچەی غۆتەی رۆژهەڵاتی نزیک لە دیمەشق دەست پێکردوە کە دوا مۆڵگەی چەکدارانی بەرەی نوسرە و کەتائیبی رەحمانە، کە دو گروپی چەکداریی جیهادی ئیسلامین.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە