(سبه‌ی):
له‌ماوه‌ی (24) سه‌عاتی رابردودا و له‌چوارچێوه‌ی بۆردومانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر كانتۆنی عه‌فرین، بورجی تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن كراونه‌ته ئامانج و به‌و هۆیه‌وه هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن و هێڵی ئینته‌رنێت به‌ته‌واوه‌تی پچڕوان.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رونیكرده‌وه، پچڕانی هێڵه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن له عه‌فرین روداوێكی كاره‌ساتباره، به‌وپێیه‌ی له‌ئێستادا كه‌موكوڕٍیی هه‌یه له پێداویستیی خۆراكی و پزیشكی، ئه‌مه له كاتێكدا كه هه‌ڵاتنی به‌كۆمه‌ڵی دانیشتوانی عه‌فرین به‌دی ده‌كرێت.
رونگه‌ی سوری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه كه له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری كه‌می رابردودا هێزه‌كانی سوریا بۆردومانی هه‌ردو به‌شی باكور و رۆژئاوای عه‌فرینیان كردوه و هاوكاتیش شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان هێزه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ هێزه چه‌كداره سورییه‌كان له‌لایه‌ك و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) له‌لایه‌كی تر به‌رده‌وامیی هه‌بوه.