فڕۆکەکانى سوریا “بە هەڵە” چەند بنکەیەکى ئێران بۆردومان دەکەن

(سبەى):

فڕۆکە جەنگییەکانى رژێمى سوریا “بەهەڵە” چەند بنکەیەکى هێزەکانى سەر بە ئێران بۆردومان دەکەن، ئەوەش بەپێى هەواڵێکى سکاى نیوزى عەرەبى.

کەناڵەکە لە زارى سەرچاوەى تایبەتەوە بڵاوى کردەوە؛ ئەمڕۆ پێنجشەممە فڕۆکە جەنگییەکانى رژێمى سوریا بنکەى ئەو هێزانەیان لە خامى سوریادا کردوەتە ئامانج کە سەر بە ئێرانن.

ئاماژەى بەوەشکردوە گورزەکە لە ناوچەى قزازى سەر بە دیمەشق وەشێنراوە و کوژراو و بریندارى لێکەوتوەتەوە بەبێ ئەوەى ئاماژە بە ژمارەى بەرکەوتوەکانى هێرشەکە بکات.

رونیشیکردوەتەوە؛ دواى بۆردومانەکە هێزەکانى سەر بە رژێمى سوریا گەمارۆى ناوچەکە و شوێنى روداوەکەیان داوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە