(سبەی):
بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی ئەمەریکا رایدەگەیەنێت؛ کۆبونەوە چاوەروانکراوەکەی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆکی کۆریای باکور بۆ “خۆنمایشکردن” نییە.
مایک بۆمبیۆ، بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی ئەمەریکا (سی ئای ئەی) رایگەیاند؛ سەرۆک ترەمپ بۆ خۆنمایشکردن کۆبونەوە ناکات، بەڵکو دەیەوێت بچێت چارەسەری کێشە بکات.
وتیشی: ئەمەریکا چاوەڕوان دەکات کۆریای باکور پێش کۆبونەوەکان سەرجەم چالاکییە ئەتۆمی و موشەکییەکانی رابگرێت.
رونیکردەوە، مانۆرە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە نیمچە دورگەی کۆریا لەماوەی ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوەکان بەردەوامی دەبێت.
ئەو وتانە لەکاتێکدایە دوای چەندین مانگ گرژی و ئاڵۆزی، لە کۆتایدا دۆناڵد ترەمپ رەزامەندی دەربری بۆ کۆبونەوە لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکور و بەوەش دەبێت یەکەم سەرۆکی ئەمەریکا کە لەپۆستەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکور گفتوگۆ دەکات.