کەرکوک؛ داعش شەش ئەندامی یەک خێزان پێکەوە دەکوژێت

(سبەی):

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پۆلیسی عێراقی رایگەیاند؛ شەوی رابردو رێکخراوی تیرۆریستی داعش لەسەر رێگای (بەغدا – کەرکوک) سەرجەم ئەندامانی خێزانێکی کوشتوە.

سایتی سۆمەرییە نیوز لەزاری ئەو سەرچاوەیە بڵاویکردەوە، چەکدارانی داعش دوای ئەوەی بازگەی وەهمییان لەسەر رێگای (بەغدا – کەرکوک) داناوە، تەقەیان لە ئۆتۆمۆبێلێک کردوە کە خێزانێکی تێدا بوە و دوای راگرتنی ئۆتۆمۆبێلەکە، سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەیان کوشتوە و دواتر سوتاندونیان.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو خێزانە پێک هاتبون، “لە ژن و پیاوێک دو منداڵ و برای پیاوەکە” و ئێستاش تەرمەکانیان رەوانی پزیشکی دادی کەرکوک کراوە.

ئەو لەکاتێکدایە کەبەپێی وتەی سەرچاوە ئەمنییەکان، ئێوارەی رۆژی یەکشەممەش نزیکەی دە هاوڵاتی مەدەنی لە کەمینێکی چەکدارانی داعش لەنێوان گوندی مەفتول و سرحە لەسەر رێگای (کەرکوک – بەغدا) کوژران.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە