غۆتە؛ دیل بەرامبەر بریندار

عەلوش و دیمستۆرا

(سبەى):

رژێمى سوریا و “جەیش ئەلئیسلام” لە لێکتێگەیشتن و رێککەوتن نزیکبونەتەوە لەبارەى رێگەدان بە دەرکردنى ژمارەیەک بریندارى ناو غۆتە بەرامبەر ئازادکردنى ژمارەیەک دیلى رژێم.

محەمەد عەلوش، بەرپرسى سیاسى جەیش ئەلئیسلام رایگەیاند؛ بە نێوەندگیرى نەتەوەیەکگرتوەکان لەگەڵ رژێمى سوریا  گەیشتونەتە لێکتێگەیشتن بۆئەوەى رێگە بە دەرکردنى ژمارەیەک بریندار بدرێت لە غۆتەى رۆژهەڵات، بەرامبەر ئازادکردنى ژمارەیەک دیلى سوپا کە لایەن هێزەکانى “جەیش ئەلئیسلام”ەوە دەستگیرکراون.

ئەوە لەکاتێکدایە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بەردەوامن لەپێناو شکاندنى گەمارۆى سەر غۆتەى رۆژهەڵات و کردنەوەى رێڕەوى مرۆیى.

هەروەک ئاژانسەکانى هەواڵ بڵاویان کردەوە کە سوپاى روسیا دوشەممە دەربازکردنى (76) کەسى لە غۆتەى رۆژهەڵات راگەیاندوە کە (47)یان منداڵ بون.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە