(سبەی):
وته‌بێژی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: ده‌رگای گفتوگۆی به‌غدا كراوه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و پێویستە بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، پشت به‌ده‌ستور ببه‌سترێت.
سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی حەیدەر عەبادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، رایگەیاند: پێویسته هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوری عێراق كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی یه‌كلایی بكاته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد؛ ده‌ستوری عێراق چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێكی داوه به‌حكومه‌تی فیدراڵی، بۆیه پێویسته هه‌رێمی كوردستان رێزی لێبگرێت و دۆسیه‌كانی نه‌وت و خاڵه سنورییه‌كان و گومرگ و فڕۆكه‌خانه‌كان راده‌ستی به‌غدا بكات.
سه‌باره‌ت به‌هێزی پێشمه‌رگه، سەعد حه‌دیسی، رایگه‌یاند: هێزی پێشمه‌رگه، به‌شێكه له سیستمی به‌رگریی عێراق و رۆڵیان هه‌بوه له پاراستنی ئارامیی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و ده‌بێت ئه‌و هێزانه له‌ژێر چاودێریی حكومه‌تی فیدراڵیدا بن.