فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بابەکر زێباری دەرچو

(سبەی):

دەستەی نەزاهەی عێراق رایگەیاند؛ بەتۆمەتی گەندەڵی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بابەکر زێباری، سوپا سالاری پێشوی عێراق دەرکراوە.

دەستەی نەزاهە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ بەپێی ماددەی (340)ی یاسای سزادانی عێراقی، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بابەکر زێباری سوپا سالاری پێشوی عێراق دەرکراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بە تۆمەتی زیانگەیاندن بە پارەی ئەو شوێنەی کاری تێداکردوە، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ بابەکرد زێباری دەرچوە، چونکە ناوبراو لە کارەکەیدا چوار ئۆتۆمۆبێلی وەزارەتی بەرگری داوە بە کەسانی مەدەنی بە سیفەتی میوان.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە