گۆڕان پێکهێنانی حکومەتی رزگاریی نیشتیمانی پەسەند دەکات

(سبەی):

کۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بەردەوامە و بڕیارە بەرەیەکی نوێ لە لایەنە سیاسییەکان پێکبهێندرێت بۆ رزگاربونی هەرێمی کوردستان لەم بارودۆخە.

برزۆ مەجید، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگەیاند؛ بەهۆی شکشت و فاشیلی دەسەڵاتدارانی دۆخی هەرێم، بزوتنەوەی گۆڕان ئەرکی دڵسۆزانەی خۆی بەجێدەگەیەنێت بۆ دەربازکردنی دۆخی ئێستای هەرێم.

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی هەرێم و سەرۆکایەتی هەرێم هیچ ئەرزشێکی نەماوە بۆ مانەوە و وەکو بزوتنەوەی گۆڕان چەند مەبدەئێکیان لاگرنگە، لەوانەش دەربازکردنی هەرێم لەم دۆخە ترسناکە و بۆ ئەو مەبەستەش گۆڕان هەنگاوی نوێ دەنێت.

وتیشی: بۆیە خاڵی گرنگ لای گۆڕان ئەوەیە کە چۆن لەم قۆناغەدا ئیدارەی هەرێمی کوردستان بدرێت.

هەر بەپێی زانیارییەکان جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆیدا بڕیاری پێکهێنانی حکومەتی رزگاریی نیشتیمانی پەسەند دەکات.

هەروەها بڕیاریشە بەرەیەکی نوێ لە لایەنە سیاسییەکان پێکبهێندرێت بۆ رزگاربونی هەرێمی کوردستان لەم بارودۆخە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە