“هەلێكی زێرین لەبەردەم عێراق و سعودیەدایە”

(سبەى):

عێراق و سعودیە لەسەر دامەزراندنی ئەنجومەنی هەماهەنگی نێوان هەردو وڵات رێككەوتن.

لە وتارێكدا كە لەیەكەمین كۆبونەوەی ئەو ئەنجومەنەدا پێشكەشكی كرد، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنەکە بەرهەمی نیەت پاكی و هەوڵی بەردەوامی نێوان عێراق و سعودیەیە.

وتیشی: “باوەڕمان بەوە هەیە كە هاوكاری و كاری هاوبەشی و بەرژەوەندی هاوبەش، خواستی هەردو گەلی عێراقی و سعودی بەدی دەهێنێت لە بوارەكانی ئاسایش و سەقامگیری و گەشەپێدان و بازرگانی و ئابوری”.

هەر لەوبارەیەوە، سەلمان بن عەبدولعەزیز پاشای سعودیە رایگەیاند، هەلێكی زێرین لە بەردەم عێراق و سعودیەدایە بۆ بنیاتنانی هاوبەشیەكی كارا و بۆبەدیهێنانی خواستە هاوبەشەكانیان.

هەروەک ڕیكس تیلەرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمەریكاش كە ئامادەی ئەو كۆبونەوەیە بو وتى: “هیوادارین ئەم ئەنجومەنە سەرەتای زنجیرەی رێوشوێنە هاوبەشەكانی عێراق و سعودیە بێـت بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوانیان”.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە