(سبەی):
چه‌ند حیزبێك له بری دامه‌زراوه شه‌رعییه په‌كخراوه‌كان بڕیار له ژیانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن و حكومه‌تی شكستخواردوی هه‌رێمیش بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا راده‌سپێرن و به نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوردستان هه‌ژماری ده‌كه‌ن.
دوای كۆبونه‌وه‌یان له هه‌ولێر، پارتی و یه‌كێتی و چه‌ند حزبێكی دیکەی هاوكاریان، له راگه‌یه‌نراوێكدا ئیدانه‌ی هێرشی سه‌ربازی و بڕیاره سیاسی و ئابورییه‌كانی حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن و به هێرشی كاتی و ناده‌ستوری و نادیموكراسی ناوی ده‌به‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌وه بكه‌ن كه ئه‌و هێرشانه ده‌ره‌نجامی بڕیاری هه‌ڵه‌ی خۆیان بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و رێككه‌وتنی خۆیانه بۆ پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
ئه‌و حیزبانه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ئه‌وان دژی دو ئیداره‌یین، به‌بێ ئه‌وه‌ی باس له‌وه بكه‌ن كه ئه‌وه خودی یه‌كێتی و پارتین مه‌ترسین له‌سه‌ر دروستبونی دو ئیداره‌یی و ئیمتیازه‌كه‌ش هه‌ر هی خۆیانه.