(سبەی):
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا رایگەیاند؛ شه‌ڕی داعش له عێراق به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت و پێویسته میلیشیاكانی ئێران خاكی عێراق جێبهێلن، لە بەرامبەردا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئەو قسانەی به‌بێ بنه‌ما له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.
ریكس تیله‌رسۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند؛ ژماره‌یه‌ك میلیشیای شیعه‌ی ئێرانی له خاكی عێراقدان، به‌ڵام شه‌ڕی تیرۆر له كۆتایی نزیكبوه‌ته‌وه، بۆیه پێویسته ئه‌و میلیشیایانه عێراق جێبهێڵن.
تیله‌رسۆن داوای له‌و كۆمپانایانه كرد، كه په‌یوه‌ندیی بازرگانییان له‌گه‌ڵ سوپای قودسی ئێرانی هه‌یه هه‌مو په‌یوه‌ندییه‌كانیان رابگرن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی روبەڕوی مه‌ترسیی گه‌وره ده‌بنه‌وه.
لە بەرامبەرد و وەک وەڵامێک بۆ ئەو وتانەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگەیاند؛ هیچ میلیشیایه‌كی ئێرانی له خاكی عێراقدا نییه، عێراقییه‌كان به‌خوێنی خۆیان شه‌ڕی تیرۆریان كردوه.
ئاماژەی بەوەداوە کە ئەگەر ئێران نەبوایە تا ئێستا داعش بەغدا و هەولێری داگیرکردبو و ئه‌و سیاسه‌ته ده‌ره‌كییه‌ی ئه‌مەریكا پیاده‌ی ده‌كات قێزه‌ونه و پشت به پترۆدۆلار ده‌به‌ستێت.