(سبەی):
دوای چه‌ند رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ سعودیه، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی میسر و ئوردنی كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و دو وڵاته كۆبوه‌وه و دواتر گەڕایەوە بەغدا.
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: له گه‌شته‌كه‌یدا بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه، حه‌یده‌ر عه‌بادی، به‌سه‌ردانێك گه‌یشتوه‌ته میسر‌و له‌گه‌ڵ عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كۆبوه‌ته‌وه.
ئاماژە بەوە کراوە کە سه‌رۆكی میسر پشتیوانیی وڵاته‌كه‌ی بۆ حكومه‌تی عێراق دوپات كردوه‌ته‌وه و جه‌ختی كردوه‌ته‌وه، قاهیره پشتیوانیی ته‌واو له هه‌وڵه‌كانی به‌غدا ده‌كات، بۆ له‌نێوبردنی تیرۆر و پاراستنی سه‌روه‌ریی عێراق و سه‌پاندنی یاسا له ته‌واوی خاكی وڵات‌دا.
دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ میسر، عه‌بادی گه‌یشتوه‌ته عه‌ممان و له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵای دوه‌می پاشای ئوردن كۆبوه‌ته‌وه، پاشای ئوردن ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، پشتیوانی له یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌كه‌ن و ئاماده‌ی هه‌مو جۆره هاوكارییه‌كه‌ن له‌و پێناوه‌دا.