روسیا: رێز لە سەروەریی و یەکێتی خاکی عێراق دەگرین

(سبەی):

وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت؛ ریفراندۆمەکەی هەرێم مۆرکی دەستوری پێوە نەبوە و هەوڵەکانی حکومەتیش لە کەرکوک بۆ سەپاندنی ئاسایش بوە، وەزیری دەرەوەی روسیاش دەڵێت: رێز لە سەروەریی و یەکێتی خاکی عێراق دەگرین.

ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێڕاق کە بە سەردانێکی فەرمی لە روسیایە، لەگەڵ سێگری لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا کۆبوەوە.

جەعفەری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ هەمو کەس دەزانیت کە ریفراندۆمەکەی هەرێم دەستوری نەبوە و مافی جیابونەوەیان نیە.

وتیشی: ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی کەرکوک بۆ گێڕانەوەی ئاسایش بوە بۆ ناوچەکە.

لای خۆیشییەوە سێگری لاڤرۆڤ رایگەیاند؛ روسیا رێز لە سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی عێراق دەگرێت.

هەروەها داواشیکرد سەرجەم کێشەکانی عێراق بە بەشداری سەرجەم پێکهاتە نەتەوەییەکان لەرێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێت.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە