(سبەی):
سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی له ناحیه‌ی زومار و ره‌بیعه ئاماده‌كاریی ده‌كه‌ن بۆ هێرشكردنه سه‌ر ده‌ڤه‌ری سحێلا لە شەنگال.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند، سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی له گوندی عه‌ین عه‌وێس و قاهیرا له نزیك ناحیه‌ی زومار و ره‌بیعه، سه‌رقاڵی خۆکۆکردنەوە و ئاماده‌كارین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ده‌ڤه‌ری سحێلا پێشڕه‌ویی بكه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه خۆی داوایكرد ناوه‌كه‌ی بڵاو نه‌كرێته‌وه، وتی: ئه‌و شوێنانه‌ی ئێستا سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی تێدایه ته‌نها (15) كیلۆمه‌تر له پردی سحێلاوه دورن.
ئاشکرای کردوە کە هێزه عێراقییه‌كان ئێستا نه‌وتی (عه‌ین زاله)یان له‌و سنوره كۆنترۆڵ كردوه و ته‌نها (12)بیره نه‌وت له‌ده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا ماون.