حكومەتی عێراق بەندكراوەكانی گرتوخانەكانی چەمچەماڵ و سوسێ‌ دەگوازێتەوە

زانا رۆستایى

(سبەى):

حكومەتی عێراق بڕیاریداوە بەندكراوەكانی هەردو گرتوخانەی چەمچەماڵ و سوسێ‌ بگوازێتەوە بۆ گرتوخانەی ناسریە لە باشوری عێراق.

زانا رۆستایی ئەندامی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکراى دەکات؛ حكومەتی عێراق بڕیاریداوە بەندكراوەكانی هەردو گرتوخانەی چەمچەماڵ و سوسێ‌ بگوازێتەوە بۆ گرتوخانەی ناسریە لە باشوری عێراق، بەڵام دەڵێت: “ئەو بڕیارە بەندكراوە كوردەكان ناگرێتەوە”.

رۆستایى باسی لەوەشكرد؛ هەرچەندە حكومەتی ناوەندی بڕیاریداوە هەردو گرتوخانەكە دابخات، بەڵام ئێستا كاركردن بەبڕیارەكە راگیراوە.

ئەو لەکاتێکدایە حکومەتى ناوەند دواى ئەنجامدانى ریفراندۆم لە هەرێمى کوردستان جگە لە کردە سەربازییەکان و دەستگرتن بەسەر ناوچە کێشە دابڕێنراوەکان چەندین کاردانەوە و رێکارى بەرامبەر هەرێم گرتوەتە بەر.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە