پارتی و یەكێتی و یەكگرتو هەڵبژاردنەكان دوادەخەن

(سبەى):

بڕیارە سبەینێ پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە و تێیدا فراكسیۆنی پارتی ‌و یەكێتی و یەكگرتو، بڕیار لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنەكان بدەن ‌و سكرتێری پەرلەمانیش بە رەسمی بدرێتە یەكێتی.

هەفتەی رابردو لەسەر روداوەكانی (16)ى ئۆكتۆبەر هەردو فراكسیۆنی  پارتی ‌و یەكێتی نەگەیشتنە ڕێككەوتن لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنەكان ‌و پێدانی پۆستی سكرتێری پەرلەمان بە یەكێتی، بەگوێرەی ئەو زانیارانەی دەست (تۆڕى میدیاى گۆڕان) كەوتوە، ئەمڕۆ هەریەك لە سەعدی ئەحمەد پیرە، مەحمود محەمەد ‌و جەعفەر ئیمنیكی لەگەڵ فراكسیۆنی یەكێتی و  پارتی لە تەلاری پەرلەمان كۆبونەتەوە و گەیشتونەتە دوابڕیار لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنەكان ‌و پێدانی پۆستی سكرتێری پەرلەمان بە یەكێتی و بڕیارە سبەینێ لە دانیشتنی پەرلەماندا بخرێنە بەرنامەی كارەوە.

هەفتەی رابردو پارتی داوایكردبو هەڵبژاردنەكان لە شەش مانگ بۆ هەشت مانگ دوابخرێت، یەكێتیش داوایكردبو تەمەنی پەرلەمان بۆماوەی دوساڵ درێژبكرێتەوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە