(سبەی):
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماده‌یی بۆ دابنیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوە، بۆئەوەش داوای ئاماری راستەقینەی فەرمانبەران دەکات.
له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا حه‌یده‌ر عه‌بادی شەوی رابردو رایگه‌یاند؛ كارده‌كه‌ن بۆ دانانی میكانیزمێك بۆ خه‌رجكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام پێویسته ئامارێكیان له‌به‌رده‌ستدا بێت بۆ ئه‌وه‌ی وردبینی له ناوی فه‌رمانبه‌راندا بكرێت.
بە پێی زانیارییەکانی هەندێک سەرچاوە لە حکومەتی عێراقەوە، عەبادی گومانی لە ژمارەی راستەقینەی فەرمانبەرانی هەرێم هەیە و داوای ژمارەی راستەقینەی فەرمانبەران دەکات.
ئه‌و لێدوانه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی له كاتێكدایه، تا ئێستا به‌شێكی زۆری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم موچه‌ی مانگی ئاب یان وه‌رنه‌گرتوه.
له به‌شێكی دیکەی وتەکانیدا عه‌بادی ئاماژەی بەوە کرد کە له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ ده‌كه‌ن له پێناو پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به هاوڵاتیانی ئه‌و پارێزگایانه.