عەبادی: تەنها بە هەڵوەشاندنەوەی ریفراندۆم رازی دەبین

جیهانگیریی و عەبادی

(سبەی):

حەیدەر عەبادی رایگەیاند: تەنها بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان رازی دەبین.

لە کۆبونەوەی لەگەڵ ئیسحاق جیهانگیریی، جێگری سەرۆک کۆماری ئێران، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان لەکاتێکدا بو کە لە شەڕی داعشدا بون و هۆشدارییان داوەتە بەرپرسانی کورد لە ئەنجامدانی بێبەهای ئەو پرۆسەیە، بەڵام ئەوان گوێیان نەگرت.

وتیشی :”جگە لە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ریفراندۆم و پابەندبون بە دەستور، بەهیچی دیکە رازی نابین”.

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کردەوە؛ رێوشوێنەکانیان دەستورییە و سەپاندنی دەسەڵاتی فیدراڵی لەسەرتاسەری عێراق و سەرکەوتنە بۆ سەرجەم عێراقییەکان و ئامانجی سەرەکیشیان گەڕاندنەوە و سەپاندنی دەسەڵاتی فیدراڵییە بۆ ئەو ناوچە کیشە لەسەرانەی کە پێشتر لەژێر دەستی هەرێمدا بون.

ئەو لێدوانەی حەیدەر عەبادی لەکاتێکدایە، کە نیوەشەوی رابردو حکومەتی هەرێم بە فەرمی پێشنیازی سڕکردنی ئەنجامی ریفراندۆمی راگەیاند بۆ دەستپێکردنی دانوستان لەگەڵ حکومەتی بەغدا لەسەر بنەمای دەستور و کۆتایی هێنان بەپێکدادان و ئاڵۆزی سەربازیی لەناوچە کوردستانییە کێشە لەسەرەکان.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە