(سبەی):
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران كۆده‌بێته‌وه و له‌سه‌ر چه‌ند دۆسێیه‌كی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردو وڵات رێكده‌كه‌ون، تاوتوێی گۆڕانكارییه هه‌رێمایه‌تییه‌كانیش ده‌كه‌ن.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ، ئیسحاق جیهانگیری جێگری سه‌رۆكی ئێران پێشوازیی له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد، دواتر شاندی باڵای وه‌زاری ئێران و عێراق كۆبونه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، عه‌بادی له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئێران، له‌گه‌ڵ عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای ئێران و حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆمار و عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی کۆماری ئیسلامی ئێران كۆدەبێتەوە.
بڕیارە به‌غدا و تاران له‌سه‌ر چه‌ند دۆسیه‌یه‌ك رێكبكه‌ون کە پرسی سنوره‌كان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و شه‌ڕی تیرۆر لەخۆ دەگریت و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه ته‌وه‌رێكی دیکەی گفتوگۆكانی نێوان عه‌بادی و به‌رپرسانی باڵای ئێران ده‌بێت.