(سبەی):
دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان كه بڕیار بو ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌بچێت بۆ رۆژی شه‌ممه دواخرا، پەرلەمانتارێکی گۆڕانیش هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.
بەپێی راگەیەندراوێک کە بەناوی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوكراوەته‌وه، دانیشتنی ژماره چواری ئاسایی خولی پایزه كه بڕیار بو ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌بچێت بۆ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتو دواخرا.
ئێڤار ئیبراهیم، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسۆنی گۆڕان به (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند: به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ده‌بێ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان (48) سەعات پێش دانیشتنی په‌رله‌مان ئاگاداری ئه‌جێندای دانیشتنه‌كه بن، به‌ڵام تائێستا په‌رله‌مانتاران ئاگاداری ئه‌جێندای دانیشتنه‌كه نین و ئه‌جێندای كار نه‌چوه‌ته سندوقی په‌رله‌مانتاران.
وتیشی :”له دوای كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن پارتی و هاوئاوازه‌كانیانه‌وه، بێ سه‌روبه‌رییه‌ك له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌ماندا دروست بوه هاوشێوه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كه له دوای یه‌كی شه‌وه‌وه به‌یاننامه‌ی سڕكردنی ریفراندۆم راده‌گه‌یه‌نێت”.