(سبەی):
بڕیاره رۆژی شه‌ممه په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه و تا ئێستا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كارنامه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردوه به‌پێی زانیاریه‌كانیش له كۆبونه‌وه‌كه‌دا نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی بارزانی پێشكه‌ش ده‌كرێت و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌درێته په‌رله‌مان و حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، فراكسیۆنی گۆڕانیش ده‌ڵێت: به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌رچی بڕیاربو ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه په‌رله‌مانی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام بدات به‌ڵام ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی رون بكاته‌وه، شه‌وی چوار شه‌ممه له‌سه‌ر پێنج شه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا په‌رله‌مانتارانی ئاگاداركرده‌وه كه كۆبونه‌وه‌كه بۆ سەعات (11)ی پێش نیوه‌رۆی رۆژی شه‌ممه (28/10/2017)دواخراوه.
(تۆڕی میدیای گۆڕان) بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر هۆكاری دواخستنی كۆبونه‌وه‌كه په‌یوه‌ندی به ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری یه‌كێتیه‌وه كرد به‌ڵام ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ئاماده‌نه‌بون هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا بكه‌ن و رایانگه‌یاند پێیان گوتراوه لێدوان بۆ راگه‌یاندنه‌كان نه‌ده‌ن.
به‌پێی زانیاریه‌كانی (تۆڕی میدیای گۆڕان) بڕیاری دواخستنی كۆبونه‌وه‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی په‌رله‌مان له كۆبونه‌وه‌ی ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی دراوه و ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند؛ له كۆبونه‌وه هاوبه‌شه‌كه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌دا مه‌كته‌بی سیاسی پارتی پێیان راگه‌یاندون كه بارزانی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی نوسیوه و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی ده‌كات.
(تۆڕی میدیای گۆڕان) زانیویه‌تی پرۆژه‌یه‌ك ئاماده‌كراوه كه دوای په‌سه‌ندكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی بارزانی له په‌رله‌مان گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت و تێیدا ده‌سه‌ڵاته‌كانی بارزانی به‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریدا دابه‌شده‌كرێت.
برزۆ مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند، ئه‌وان وه‌ك فراكسیۆنی گۆڕان به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش به‌یه‌كه‌م كۆبونه‌وه داده‌نرێت كه تێیدا فراكسیۆنی گۆڕان به‌شداری بكات له‌دوای كوده‌تاكه‌ی (12)ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی (2015)وه، تا ئێستاش ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان نه‌كردوه.