ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی: پشتیوانی یەکپارچەیی خاکی عێراقین

(سبەی):

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پشتیوانی خۆی بۆ یەکپارچەیی خاکی عێراق دوپات دەکاتەوە و هەروەها نیگەرانی خۆیشی لە توندوتیژییەکانی نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان دەردەبڕێت.

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە بەیننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوە، کە ئەوان نیگەرانن لەو راپۆرتانەی باس لە توندوتێژی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان دەکات.

هەروەها پشتیوانی خۆیشی بۆ یەکپارچەیی خاکی عێراق دوپات دەکاتەوە و داواش لە هەولێر و بەغدا دەکات وادەیەک دیاری بکەن بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکانی نێوانیان.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە