دۆخی‌ زومار ‌و مه‌خمور ئارامه‌

(سبەی):

دوای‌ شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی‌ دوێنێی‌ نێوان پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌ مه‌خمور و زومار ئێستا دۆخی‌ ئه‌و شاره‌ ئارامه‌، به‌ڵام هێزێكی‌ زۆری‌ سوپای‌ عێراق ‌و حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌ نزیك فیشخاپور كۆكراوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ (تۆڕی میدیای گۆڕان) له‌ زومار رایگه‌یاند؛ ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ هیچ شه‌ڕوپێكدادانێك له‌ زومار روینه‌داوه‌، به‌ڵام هێزێكی‌ زۆر سوپای‌ عێراق ‌و حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ ‌و پۆلیسی‌ فیدراڵی‌ به‌دوری‌ پێنج كیلۆمه‌تر له‌ ده‌روازه‌ی‌ فیشخاپوره‌وه‌ كۆكراونه‌ته‌وه‌‌و به‌پێی‌ زانیارییه‌كان نیازی‌ كۆنترۆڵكردنی‌ ده‌روازه‌كه‌یان هه‌یه‌.

هاوكات ره‌شاد گه‌ڵاڵی، لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ له‌ مه‌خمور هیچ شه‌ڕێك روینه‌داوه‌‌ و پێشمه‌رگه‌ له‌ چیای‌ قه‌ره‌چوغ جێگیر بوه‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ‌ له‌ زومار‌و مه‌خمور شه‌ڕ له‌نێوان پێشمه‌رگه‌‌و هێزه‌ عێراقیه‌كان رویدا.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە