(سبەی):
عێراق ماوه‌ی چه‌ند سەعاتێک مۆڵه‌ت ده‌دات به‌هێزی پێشمه‌رگه بۆ راده‌ستكردنی ده‌روازه‌ی فیشخابور به ده‌ستی هێزه‌كانی عێراق، فه‌رمانده‌یه‌كی ئه‌منیش ده‌ڵێت: راده‌ستكردنی ده‌روازه‌كه هیچ گفتوگۆیه‌ك هه‌ڵناگرێت.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، حكومه‌تی عێراق ماوه‌ی چه‌ند سەعاتێکی بۆ هێزی پێشمه‌رگه دیاریی كردوه، بۆ چۆڵكردنی ده‌روازه‌ی فیشخابور به‌ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر حكومه‌تی به‌غداد.
فه‌رمانده‌یه‌كی ئه‌منیی عێراق به ئاژانسه‌كه‌ی راگه‌یاندوه، ئێستا شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان هێزه‌كانی عێراق و پێشمه‌رگه راوه‌ستاوه، بۆئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له فیشخابور پاشه‌كشه بكات.
وتوشیه‌تی: راده‌ستكردنی ده‌روازه‌كه به‌ده‌ستی هێزه‌كانی عێراق له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه بڕیارێكی حكومه‌تی فیدراڵییه و هیچ گفتوگۆیه‌ك هه‌ڵناگرێت، هێزی پێشمه‌رگه‌ش ناچاره فیشخابور راده‌ستبكات.