“پارتى دەستى کردوە بە کشانەوەى هێزەکانى بۆ هێڵى سەوز”

(سبەى)

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لەگەڵ پارتی لە کۆبونەوەدان و بەپێى زانیارییەکان پارتی بە مەرجەکان رازی بوە و دەستی بە کشانەوە کردوە.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لەگەڵ وەفدى پارتى لەکۆبونەوەدان، لەوبارەیەوە رایانگەیاندوە؛ دانیشتمان لەگەڵ پارتی بۆ کشانەوە بوە تا هێڵی سەوز و ئەوەشى ئاشکرا کردوە کە پارتی بە کشانەوە تا هێڵی سەوز رازیی بوە و دەستی بە کشانەوە کردوە.

هێڵی سەوز بە واتای کشانەوەی پێشمەرگەیە بۆ سنوری ساڵی (2003)ى نێوان هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە لە ناوچە جێناکۆکەکان.

ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ هەینى  وەفدێکى پارتى کە لە رۆژ نوری شاوەیس و سیروان بارزانی پێکهاتبون لەگەڵ ئەبو ئالا وەلائی، ئەمینداری گروپی (سەید ئەلشوهەداء)ی سەر بە رێکخراوی حەشدی شەعبی کۆبونەوە.

 

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە