(سبەی):
پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت رایدەگەیەنێت؛ كار بۆ گۆڕینی به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه‌كانی كه‌ركوك ناكه‌ن و ئه‌وه كاری لایه‌نه سیاسیه‌كانه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی كه‌ركوكیش دەڵێت: حكومه‌تی عێراق پۆلیسی زیاتر بۆ كه‌ركوك داده‌مه‌زرێنرێت.
راكان سه‌عید جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت له چوارچێوه‌ی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌شێك له هۆزه‌كانی كه‌ركوك رایگه‌یاند؛ كار بۆ گۆڕینی به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه‌كانی كه‌ركوك ناكه‌ن و ئه‌وه كاری لایه‌نه سیاسیه‌كانه.
وتیشی: پاڵپشت ده‌بن بۆ مانه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كان و پتهو‌كردنیان له‌گه‌ڵ چه‌سپاندنی یاسا له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی پارێزگاكه.
لەلایەکی دیکەوە خه‌تاب عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی كه‌ركوك رایگەیاند؛ دۆخی ئه‌منی كه‌ركوك رۆژ له‌دوای رۆژ جێگیر تر ده‌بێت و ئێستا جگه له چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی فیرقه‌ی ئاڵتونی كه له به‌شێك له گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كانی شاره‌كه جێگیركراون، سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی تر له‌لایه‌ن هێزی پۆلیس و پۆلیسی ئاماده‌وه ده‌پارێزرێن.
وتیشی: له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌و هێزانه‌ش ده‌كشێنه‌وه.
ئاماژەی بەوەشکرد، به‌غدا به‌ڵێنی پێداون ژماره‌یه‌ك كه‌س وه‌ك پۆلیس له شاره‌كه دابمه‌زرێنێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی له به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌یاندا هه‌یه.