(سبەی):
پەرلەمانی کوردستان، دوای خوێندنەوەی نامەیەکی بارزانی، پرۆژە یاسای دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێمی پەسەندکرد، پەرلەمانتارێکی پارتیش پێیوایە ئەو نامەیە جۆرێک لە تەسلیمبونە.
رۆژی یه‌كی مانگی داهاتو ئه‌و دو ساڵه‌ی به نایاسایی بۆ مه‌سعود بارزانی درێژكرایه‌وه كۆتایی دێت و پارتی و یه‌كێتی و یه‌كگرتو به‌ر له‌و واده‌یه رێكه‌وتنێكیان بۆ دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی بردە په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و پرسه به به‌شداری فراكسیۆنی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامیی و فراكسیۆنه‌كانی دیکە كۆبوه‌وه و پرۆژەکەی بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرد.
بارزانی كه له مانگی ئابی ساڵی (2015)ه‌وه ویلایه‌ته‌كه‌ی كۆتایی هاتوه و به نایاسایی له پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمدا ماوه‌ته‌وه، له‌و نامه‌یه‌دا رایگه‌یاندوه، له دوای (1/11/2017) به‌رده‌وام بونی له‌م پۆسته ره‌تده‌كاته‌وه
بارزانی لە نامەکەیدا نوسیویەتی: نابێت یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌مواربكرێته‌وه یان ته‌مه‌نی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم درێژبكرێته‌وه، داوای له په‌رله‌مانی كوردستان كردوه به زوترین كات كۆببنه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بابه‌ته.
بارزانی ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردنی بۆ هۆكاری سیاسی و ئه‌منی و نه‌بونی كاندید گه‌ڕاندوه‌ته‌وه رایگه‌یاندوه؛ له مانگی ته‌مموزه‌وه داوای له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم كردوه، به‌ڵام له‌به‌ر هۆكاری سیاسی و ئه‌منی و نه‌بونی كاندید ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردن هه‌ڵپه‌سێردران.
له‌كاتی به‌ڕێوه‌چونی كۆبونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا ئاری هه‌رسین ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: نامه‌كه‌ی بارزانی بۆ په‌رله‌مان شێوه‌یه‌ك له ته‌سلیمبونی پێوه‌دیاره.
ئاری هه‌رسین وتیشی: ئه‌مه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت موئامه‌ره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه و ئێران و توركیا و عێراق به هاوكاری وڵاتی رۆژئاوا و به تایبه‌تی ئینگلیز و ئه‌مەریكا جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.
وازهێنانی بارزانی و به‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی له‌كاتێكدایه شكست و كاره‌ساتی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان به‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌ماندا هاتوه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له نیوه‌ی خاكی هه‌رێمی كوردستان راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق كراونه‌ته‌وه كه دو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له چه‌ندین كۆڕ و كۆبونه‌وه ئه‌م مه‌ترسیاته خرانه به‌رده‌م حكومڕانی هه‌رێم، به‌ڵام نه‌ك چاره‌سه‌ر نه‌كرا، به‌ڵكو پێچه‌وانه‌ی رای زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی به نایاسایی به‌رده‌وامی به مانه‌وه و ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی دا‌و به‌دوای خۆیدا هه‌رێم روبه‌ڕوی قه‌یرانی دارایی و سیاسی و ئابوری بوه‌وه.