(سبەی):
بارزانی ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بو و زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌خشی به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه خۆی له نێچیرڤان بارزانیدا ده‌بینێته‌وه، به‌شێكی كه‌می بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، كاردانه‌وه‌ی میدیا جیهانییه‌كانی لێكه‌وته‌وه و باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه بارزانی له‌ژێر فشاری عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وازیهێناوه نه‌ك له‌سه‌ر شكستی ریفراندۆم و جێبه‌جێكردنی خواستی خه‌ڵك و پێداویستییه‌كانی ژیانی رۆژانه‌ی هاوڵاتیان و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان.
ئاژانسی رۆیته‌رز له راپۆرتێكدا بڵاوی کردوەتەوە؛ بارزانی ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بو و ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌خشی به سه‌رۆكی حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، به‌ڵام ئه‌مه له‌سه‌ر خواستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و له ژێر فشاره‌كانی به‌غدا و گۆڕینی هاوسه‌نگی هێز له به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌تی عێراقدا رویدا.
سه‌باره‌ت به دۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و پرسی دوركه‌وتنه‌وه‌ی بارزانی له پۆسته‌كه‌ی كه ماوه‌ی دو ساڵه كۆتایی هاتوه، ئاژانسەکە بڵاوی کردوەتەوە کە ئه‌و ماوه‌یه‌ی بۆ بارزانی درێژكرابوه‌وه له یه‌كی تشرینی دوه‌م كۆتایی دێت، ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و واده‌یه‌یه كه خودی بارانی دیاریكردبو بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و به‌ڵام ئه‌نجام نه‌دراو ماوه‌ی هه‌شت مانگ ته‌مه‌نی په‌رله‌مان له‌ناو گیروگرفته‌كاندا درێژكرایه‌وه.
رۆیته‌رز له‌زاری ره‌خنه‌گرانه‌وه، بڵاوی کردوەتەوە؛ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان كه بارزانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد، ئاینده‌یه‌كی تاریكی بۆ كوردی عێراق به‌جێهێشت.
ئاژانسەکە بڵاوی کردوەتەوە؛ كه چوار هه‌فته دوای ریفراندۆم چه‌ند رێوشوێنێك گیرانه‌به‌ر له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌ركوك، حكومه‌تی عێراق له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا هاوسه‌نگیی هێزی گۆڕی و فشارێكی زۆری خسته‌سه‌ر بارزانی بۆ وازهێنان و خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی له‌ناوبرد كه ده‌یان ساڵه كورد شوێنی كه‌وتوه.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، له چوارچێوه‌ی ئه‌و فشارانه‌ی حكومه‌تی عێراقدا، ره‌تكردنه‌وه‌ی سڕكردنی ئه‌نجامی ریفراندۆم بو له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه، كه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆم ده‌كات.
ئه‌وه‌ی ئێستا مایه‌ی سه‌رنجه له‌م گۆڕانكارییانه‌دا دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانه، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر بارزانی له ساڵی (2013) كه دو ساڵ پۆسته‌كه‌ی بۆ درێژكرایه‌وه، ئه‌و كات ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بوایه ئه‌گه‌ری زۆر هه‌بو كه هه‌رێمی كوردستان روبه‌ڕوی ئه‌و هه‌مو قه‌یران و كێشانه نه‌بوایه‌تەوه، به‌ڵام به رازیبون به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی، قه‌یرانی دارایی روی له هه‌رێمی كوردستان كرد، دوای كۆتایی هاتنی ئه‌و واده‌یه‌ش هه‌ر چه‌ند یارای درێژكردنه‌وه نه‌بو، جارێكی دیکە له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی شوراوه به نایاسایی درێژه‌ی به ده‌سه‌ڵاته‌كانیدا، ئه‌مجاره جگه له قوڵبونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی و سه‌ختبونی ژیانی خه‌ڵك، به‌م درێژكردنه‌وه‌یه قه‌یرانێكی سیاسی قوڵ یه‌خه‌ی هه‌رێمی گرت و به‌هۆیه‌وه په‌رله‌مان په‌كخرا و حكومه‌ت نیمچه ئیفلیج بو، جگه له‌وه‌ی كه حكومه‌ت به‌ته‌واوه‌تی له خه‌ڵك دابڕا و نه‌یتوانی هیچ خزمه‌تگوزارییه‌ك پێشكه‌ش به خه‌ڵك بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به یه‌كجاری ژیانی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان گۆڕی بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بو.
بەپێی شیکاریی ئاژانسەکە؛ به ریفراندۆم هه‌مو كێشه و قه‌یرانەکان گه‌یشتنه ترۆپك و ئیتر بو به خاڵی وه‌رچه‌رخان و كۆتایی كه‌ڵه‌كه‌بونی قه‌یران هات و دۆخه‌كه ته‌قییه‌وه و ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵ بو كورد به‌ده‌ستی هێنابو زۆرینه‌یان له ده‌ستچون و زیاتر له سه‌دا په‌نجای خاكی هه‌رێمیان ته‌سلیم به به‌غدا كرده‌وه، دواتر بارزانی كه‌وته ژێر فشار و دواجار بڕیاریدا ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بێت، به‌ڵام به ێككه‌وتنێكی سێ قۆڵی له‌گه‌ڵ مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كێتی و یه‌كگرتوی ئیسلامی زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌خشی نێچیرڤان بارزانی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.