داوای پاراستنی پەرلەمانتاران و رۆژنامەنوسان لە ئەمەریکا و جیهان دەکات

(سبەی):

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، هێرشکردنە سەر بینای پەرلەمان و پەلاماردانی پەرلەمانتاران و رۆژنامەنوسان دەگەیەنێتە ئەمەریکا و بەریتانیا و نەتەوە یەکگرتوەکان و داوای پاراستنی گیانی پەرلەمانتاران و رۆژنامەنوسان دەکات.

دوای روداوەکانی ئێوارەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان و هێرشی ژمارەیەک لایەنگری پارتی و بارزانی بۆ سەر باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان و پەلاماردانی پەرلەمانتاران وهێرشکردنە سەر رۆژنامەنوسان و شکاندنی کەرەستە رۆژنامەوانییەکانیان، شێخ محەمەد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەگەڵ باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق لە پەیوەندیدایە و پەیوەندی کردوە بە باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا و یان کۆبیچ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق.

لەگفتوگۆ و پەیوەندییەکانیدا، نوێنەری وڵاتانی ئاگادار کردوەتەوە لەو پەلامارەی کراوەتە سەر پەرلەمانی کوردستان و داوای لێکردون هەوڵی بەپەلە بدەن بۆ پاراستنی گیانی پەرلەمانتاران و رۆژنامەنوسان و پیامی هۆشدارى بدەنە دەسەڵاتدارانی هەولێر و ناچاریان بکەن بە پاراستنی گیانی پەرلەمانتاران و رۆژنامەنوسان.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە