وێنەگرێکی کەناڵی (کوردستان تیڤی) لە داقوق کوژرا

(سبەی):

شەوی رابردو لە قەزای داقوق وێنەگرێکی کەناڵی (کوردستان تیڤی) کوژرا و تاوەکو ئێستاش هێزە ئەمنییەکان لەوبارەیەوە رونکردنەوەیان نەداوە.

پەیامنێری (تۆڕی میدیای گۆڕان) لە خورماتو رایگەیاند؛ شەوی رابردو چەند چەکدارێکی نەناسراو هێرشیان کردە سەر ماڵی (ئەرکان شەریف) کە وێنەگری کەناڵی (کوردستان تیڤی) و هەروەها پیشەی مامۆستایە و بە چەقۆ کوژرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزە ئەمنییەکان تاوەکو ئێستا هیچ رونکردنەوەیەکیان لەسەر کوژرانی ئەو وێنەگرە نەداوە.

١ لێدوان

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە