(سبەی):
كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عێراق له‌سه‌ر هه‌ڵكوتانه سه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان و میدیاكاران له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی پارتییه‌وه هاته‌ده‌نگ و ئه‌و هێرشانه‌ی به پێشلێكردنی یاسا ناوبرد.
فاتن حه‌لفی، ئه‌ندامی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌و هێرشه‌ی له هه‌ولێر كرایه‌سه‌ر په‌رله‌مانتارانی كوردستان و رۆژنامه‌نوسان، پێشهاتێكی مه‌ترسیداره و لادانه له عورف و رێككه‌وتننامه‌كانی تایبه‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ و یاساكان.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی هه‌رێم به‌رپرسی یه‌كه‌من له دۆسیه‌ی په‌لاماردانی په‌رله‌مانتاران و میدیاكاران و پێویسته لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوه مرۆیی و یاساییه‌كانی جیهان ده‌كات له‌ئاست ئه‌و پرسه بێده‌نگ نه‌بن و هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ به‌رگرتن له دوباره‌بونه‌وه‌ی روداوی هاوشێوه.