(سبەی):
دادگای به‌رایی سلێمانی ئه‌نجامی دوا پشكنینی مریه‌م باروتچیانی ئاشكرا كرد و به‌پشت به‌ستن به ئه‌نجامی پشكنینی (DNA) ده‌ركه‌وت مه‌ریه‌م، هاوناز نییه و له‌و خێزانه‌ی ئێستای هه‌ڵه‌بجه نییه.
ئه‌مڕۆ شه‌شه‌مین دانیشتنی كه‌یسی مریه‌م باروتچیان له دادگای به‌رایی سلێمانی به‌ڕێوه‌چو، ئه‌یاد كاكه‌یی پارێزه‌ری خۆبه‌خشی مریه‌م رایگه‌یاند؛ له دانیشتنه‌كه‌دا دادگای سلێمانی به‌پشت به‌ستن به ئه‌نجامی پشكنینی (DNA)، رێژه‌ی په‌یوه‌ندی مریه‌می به‌و خێزانه‌ی هه‌ڵه‌بجه به سفر ده‌رخستوه كه مریه‌م هاوناز بێت، ئه‌نجامه‌كه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه كه له سه‌ره‌تادا پشكنینی بۆ كرابو.
ئاماژەی بەوەشکرد، دادوه‌ر داوای وته‌ی خێزانی به‌خێوكه‌ری مریه‌می كردوه، به‌ڵام به‌هۆی ناجێگیری باری ته‌ندروستی به‌خێوكه‌ری مریه‌م له ئێرانه‌وه ناتوانێت بێته‌وه كوردستان، دادگاش یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه‌ی بۆ (29)ی تشرینی دوه‌م دواخست.
هاوکات جه‌بار ئه‌حمه‌د، پارێزه‌ری خانه‌واده هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كه‌ی هاوناز ده‌ڵێت: ئه‌مه كۆتایی دانیشتنی دۆسیه‌كه نییه، به‌ڵكو چه‌ندین رێكاری یاسایی تر ماون بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه.