(سبەی):
ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران بڕیاریدا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و لیست و قەوارانەی كه خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆماركردبو.
ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی له به‌یانامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئه‌و لیستانه‌ی كه خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان تۆماركردبو هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه و هیچ لیستێك بۆی نییه بانگه‌شه بكات به‌و ناوانه‌وه، چونكه ئه‌و په‌سه‌ندكردنه ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی به‌شداریی كردن بوه له‌و پرۆسه‌یه‌دا.
ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه؛ ئه‌نجومه‌نه‌كەیان بڕیاریداوه ئه‌و بڕه پارانه‌ش كه وه‌ك بارمته لای كۆمسیۆنه و له به‌رامبه‌ر تۆماركردنی لیستی قه‌واره سیاسییه‌كان وه‌رگیرابو بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ قه‌واره سیاسییه‌كان.
بەپێی راگەیەندراوەکە؛ دوای دیاریكردنی واده‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردن له داهاتودا كۆمسیۆن ده‌رفه‌تی دیکە ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ تۆماركردن و په‌سه‌ندكردنی ناوی لیست و قه‌واره سیاسییه‌كان.