ڤیان فەرەج
بارزانی و هه‌ردو سه‌ره‌ك وه‌زیرانی عیراق، عه‌بادی و مالكی، پێكه‌وه تۆمه‌تبارن به پێشێلكردنی (٣٦) ماده‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌ی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عیراق، په‌سه‌ندكراوی (٢٠٠٥) كه ده‌كاته پتر له سه‌دی (٢٥)ی كۆی ماده‌كانی ئه‌و یاسا سیادیه.
1) ماده‌ی (٦)ی ده‌ستوری عیراق كه باسی راده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌كا، بارزانی بۆ ماوه‌ی (٢) ساڵ بێ هیچ پشتیوانیه‌كی یاسای له‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا مایه‌وه كه‌چی دادگای ئیتحادی باڵای عیراق بێده‌نگ بو. عه‌بادیش وه‌ك سه‌ره‌ك وه‌زیران و پارله‌مانی عیراقیش وه‌ك باڵاترین دامه‌زراوه‌ی شه‌رعی له‌و مه‌سه‌له گرنگه چاره‌نوسسازه‌ی كه چاره‌نوسی پتر له سه‌دی ٢٠ی هاوڵاتیانی عیراقی پێوه به‌ند بو چاویان نوقاند.
2) ماده‌ی ٧ كه باس له هاندانی تا ئیفی ده‌كا، هه‌ردو سه‌ره‌ك وه‌زیرانی عیراق و بارزانی پێشێلكاری یه‌كه‌می ئه‌و بنه‌ما ده‌ستوریه‌ن له‌وه‌ی یه‌كه‌میان میلیشیایه‌كی سه‌ربازی له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌زهه‌بی به ناوی حه‌شدی شه‌عبی دروستكردوه، و دوه‌میان هه‌وڵی په‌شێوه‌ی له سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌ی ده‌دا.
3) هه‌ردو لا تۆمه‌تبارن به شكاندنی سه‌روه‌ری و شكۆی خاكی عیراق و ماده‌ی ٨ی ده‌ستور. بارزانی له رێگه‌ی خۆشكردنی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی سوپای توركیا‌و عه‌بادی و مالكی و هاوپه‌یمانه‌كانیان له رێگه‌ی ده‌رگاكردنه‌وه بۆ پاسداران و هێزه ئێرانیه‌كان.
4) ماده‌ی ٩ی ده‌تسور له‌لایه‌ن حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوه‌نده‌وه شكێنراوه به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن عه‌بادی و مالكیه‌وه، له‌وه‌ی له ٢٠١٣ مالكی هێزی به ئاراسته‌ی هه‌رێمی كوردستان جوڵاندو له ٢٠١٧شدا عه‌بادی ئه‌و هێزه‌ی بۆ قه‌معكردن و سه‌ركوتكردنی گه‌لی كوردستان به‌كار هێنا، هاوكات به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی ئه‌لیفی ئه‌م ماده‌یه ده‌بێ سوپای عیراق له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگی له نێوان پێكهاته‌كاندا دروست بكرێ، به‌ڵام وه‌ك ده‌بینرێ هیچكات ئه‌و هاوسه‌نگیه له‌نێوان نه‌ته‌وه‌كان و مه‌زهه‌به جیاوازه‌كاندا نه‌پارێزراوه‌و به‌تایبه‌ت كورد كه‌مترین پشكی به‌ركه‌وتوه به‌تایبه‌ت له هێزه كه‌شتیوانی و ئاسمانی و گرنگه‌كانی تری دامه‌زراوه‌ی عه‌سكه‌ریدا.
5) ماده‌ی ١٠ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كانی عیراقه‌وه كه ئازادی ئاینی دابین ده‌كا پێشێلكراوه‌و باشترین نمونه كاره‌ساتی سبایكه‌ره كه له‌لایه‌ن میلیشیای حه‌شده‌وه به‌رامبه‌ر سونه‌كان ئه‌نجامدرا.
6) هه‌ردو حكومه‌تی هه‌رێم و عیراق شكێنه‌ری ماده‌ی ١٢ی ده‌ستورن سه‌باره‌ت به دیاریكردنی پشوه نیشتمانی و ئاینیه‌كان. لانیكه‌م دیاریكردنی رۆژانی جه‌ژنی قوربان و ره‌مه‌زان باشترین نمونه‌ی ئه‌م راستیه‌ن كه هه‌ردولا به‌گوێره‌ی بنه‌مای مه‌زهه‌بی و وه‌لای سیاسی بۆنه ئاینیه‌كان دیاری ده‌كه‌ن و یه‌كڕیزیه‌كی نیشتمانیان له عیراقدا دابین نه‌كردوه.
7) بارزانی تاوانباره به‌شكاندنی یاسای ١٤ و ١٥ ی ده‌ستور له‌وه‌ی هه‌م جیاكاری له نێو ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمدا كردوه‌و هه‌م پێشێلكاری ئازادی تاكه‌كان بوه. جیاوازی دابه‌شكردنی بودجه‌ی شار‌و شارپچكه‌كان بێ بنه‌مای زانستی و دیمۆگرافی، سانسۆر‌و تۆقاندنی هاوڵاتیانی هه‌ولێرو ناوچه‌كانی تر و راوه‌دونانی چالاكوانانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گری پێشێلكردنی ئه‌و دو ماده‌یه‌ن.
8) هه‌رسێ بارزانی و عه‌بادی و مالكی تاوانبارن به شكاندنی ماده‌ی ١٦ ی ده‌ستور له دابیننه‌كردنی هه‌لی یه‌كسان له‌به‌رده‌م هاوڵاتیاندا. پۆسته گرنگ و پێگه سیاسی و حكومی و دبلۆماسی و ته‌نانه‌ت پله‌به‌ندیه‌كانی زۆر خواره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیداری كه به بێ بونی ته‌زكیه‌ی حزبی یان نه‌سه‌بی بۆ هاوڵاتی ئاسای نه‌توانراوه كار به‌ده‌ست بخا، به‌ڵگه‌ی دروستن بۆ ئه‌م خاڵه.
9) بارزانی و عه‌بادی تاوانبارن به پێشێلكردنی ماده‌ی ١٧ له ده‌ركردن و ئینصاتكردن و هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵان بێ مۆڵه‌تی دادگا، ئه‌مه‌ش به ئاشكرا له هه‌ولێر له ده‌سگیركردن و شه‌هیدكردنی چه‌ندین لاوی كوردا به‌دی ده‌كرێ، له‌كاتێكدا بۆ حكومه‌تی عیراقی و عه‌بادی ئه‌وه‌ی له كه‌ركوك و دوز به‌م دواییه رویدا باشترین ده‌لیله.
10) یه‌كێ له‌گه‌وره‌ترین پێشێلكاریه ده‌ستوریه‌كان برگه‌ی ٤ له‌ماده‌ی ١٨ یه، كه له‌لایه‌ن خودی سه‌رۆككۆماری ئێستای عیراق و ده‌یان پارله‌مانتاری هه‌رێم و به‌غداو ده‌یان كاربه‌ده‌ستی باڵا‌و وه‌زیری حكومه‌ته‌كانی هه‌رێم و به‌غداوه به‌به‌رچاوی مه‌حكه‌مه‌ی باڵای ئیتحادیه‌وه ئه‌نجامده‌درێن، ئه‌ویش هه‌بونی ره‌گه‌زنامه‌ی بیانیه له‌لایه‌ن ئه‌و كاربه‌ده‌ستانه‌وه، له‌كاتێكدا هه‌بونی جوت ره‌گه‌زنامه مافێكی سه‌ره‌تای هه‌ر هاوڵاتیه‌كی عیراقیه به‌ڵام بۆ ئه‌و كاربه‌ده‌ستانه‌ی ناویان هاتوه قه‌ده‌غه‌یه. هاوكات بارزانی تاوانباره به پێدانی چه‌نده‌ها ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی به هاوڵاتیانی كوردانی پارچه‌كانی تر بۆ ئامانجی سیاسی و هه‌ڵبژاردن، له‌كاتێكدا مافی په‌نابه‌ری ده‌سته‌به‌ره بۆ هه‌ركه‌سێك كه ڕو له عیاق بنێ به‌گوێره‌ی ئه‌و بنه‌ما ده‌ستوریه.
11) ماده‌ی ١٩ ی ده‌ستور باس له ئازادی ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ری ده‌كا، كه‌چی ئه‌وه‌ی ده‌بینرێ له‌هه‌رێم و به‌غدا رێك پێچه‌وانه‌یه. ئه‌و ژماره زۆره‌ی موزه‌كه‌ره‌ی دادگا دژ به كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم و به‌غدا له‌لایه‌ن هه‌ردو دادگای ره‌سافه‌و دادگای باڵای هه‌رێمه‌وه ده‌لیلێكی عه‌ینی ئه‌و باسه‌یه. هاوزه‌مان بڕگه‌ی ٨ی هه‌مان یاسا جه‌غت ده‌كاته‌وه سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌بونی زیندانی تایبه‌ت و نا یاسای، كه‌چی زیندانی ئامێدی و چه‌ندانی دیكه به‌شێكن له‌و چه‌ندین دامه‌زراوه نایاساییه نامه‌ده‌نیه نامرۆڤانه‌یه‌ی كه نه‌ك دژی ده‌ستوری عیراقن به‌ته‌نها، به‌ڵكو دژی هه‌مو به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كانن.ماده‌ی ٣٧یش به‌ده‌قی راشكاو قه‌ده‌غه‌ی هه‌ركارێك له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگا تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه‌و ئه‌شكه‌نجه‌دان ده‌كا جا له‌سه‌ر بنه‌مای ئیكراهی فكری یان سیاسی یان ئاینی بێت، به‌ڵام بارزانی له‌مه‌شدا تۆمه‌تباره.
12) بارزانی تۆمه‌تباره به ماده‌ی ٢١ ی ده‌ستور به‌هۆی ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی چه‌ندین په‌نابه‌ری كوردی باكوری كوردستان كه به‌هۆكاری سیاسی په‌نایان بۆ باشور هێنابو، به‌ڵام له‌سه‌ودا سیاسیه‌كاندا ته‌سلیم به میتی توركی كرانه‌وه. هاوكات، تاوانباریشه به داڵده‌دانی بكه‌رانی ئه‌نفال و ده‌یان سه‌ركرده‌ی به‌عسی پێش‌و كه بڕگه‌ی دوه‌می ئه‌و یاسایه قه‌ده‌غه‌ی ده‌كا.
13) بارزانی و مالكی تۆمه‌تبارن به پێشێلكردنی به ماده‌ی ٢٧ ی ده‌ستور، چونكه سودو قازانجێكی بێشوماریان له موڵك و ماڵی گشتی بینیوه‌و سه‌روه‌تێكی بێشوماریان له گواستراوه‌و نه‌گواستراوه پێكهێناوه.
14) بارزانی تۆمه‌تباره به بڕینی موچه‌ی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان، ئه‌مه له‌كاتێكدا ماده‌ی ٣٢ به‌ده‌قی راشكاو دانی پێدا ده‌نێ ده‌بێ كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ژیانیان بۆ دابین بكرێت.
15) بارزانی و عه‌بادی تۆمه‌تبارن به پێشێلكردنی ماده‌ی ٣٣ له ئه‌نجامی دروستكردنی شه‌ڕه‌وه له ناوچه جێناكۆكه‌كان و بونه‌ته هۆی زه‌ره‌ر گه‌یاندن به ژینگه.
16) عه‌بادی تۆمه‌تباره به پێشێلكردنی ماده‌ی ٣٤، كه له‌ئه‌نجامی شه‌ڕو راكردنه‌وه مافی هه‌زاران مناڵی ته‌مه‌نی خوێندنی سه‌ره‌تای بێبه‌ش بوه له خوێندن له‌كاتێكدا ئه‌وه نه‌ك ماف به‌ڵكو بنه‌مایه‌كی ده‌ستوری مولزه‌مه‌و ده‌بێ ده‌وڵه‌ت جێبه‌جێی بكا به ئامانجی بنه‌بڕكردنی نه‌خوێنده‌واری.
17) ماده‌ی ٣٨ برگه‌ی ئه‌لف، ئه‌گه‌ر ده‌ربڕینی را به هه‌ر جۆرێ له رێگاكان نه‌بوه هۆكاری پێشێلكردنی سیسته‌م و ئادابی گشتی و ئه‌وا ده‌وڵه‌ت ئه‌ركی پاراستنی ده‌گرێته ئه‌ستۆ. ئه‌وه‌ی له ریفراندۆمیش كرا مافێكی ده‌ستوری بو به‌گوێره‌ی ئه‌م ماده‌یه چونكه هاوڵاتیان رای خۆیان به‌رامبه‌ر به پرسێك ده‌ربڕی، مه‌سه‌له‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی كورد كه هاوڵاتیانیان هه‌ڵیانخه‌ڵه‌تاند شتێكی تره، به‌ڵام مادام هه‌ر زو سیاسیه‌كان به‌یانیان كرد كه ئه‌وان بۆ سنور دیاریكردن و سه‌ربه‌خۆی ئه‌نجامیان نه‌داوه، مانای وایه هیچ پێشێلكاریه‌كی سیسته‌م نه‌كراوه‌و به‌مه‌ش ده‌وڵه‌تی عیراق پێشێلی ده‌ستوری كردوه نه‌ك كورد. مه‌سه‌له‌ی فریودان و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی هاوڵاتی كورد له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورده‌وه زیاتر مه‌سه‌له‌یه‌كی مۆڕاڵی و ویژدانیه‌و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به بنه‌مایاساییه‌كانی ده‌ستوره‌وه نیه وه‌ك ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عیراق باسی ده‌كا.
پاشان هیچ رێوشوێنێكی سه‌ربازی و ته‌نانه‌ت یاسایش له‌ده‌ستوردا نه‌هاتوه چۆن حكومه‌تی ناوه‌ند به‌ر به تێكدانی یه‌كڕیزی خاكی عیراق بگرێت ئه‌گه‌رچی له‌ماده‌ی ١٠٩ دا ته‌نها ده‌ڵێت حكومه‌تی ئیتحادی به‌رپرسیاره له پاراستنی سه‌لامه‌ت و سه‌ربه‌خۆی و سیاده و سیسته‌می دیمۆكراتی له عیراقدا. له‌كاتێكدا ماده‌ی ده‌ستوری ١٥٥ی ئیسپانیا به‌ده‌ق ئاماژه ده‌دا به‌وه‌ی سیناتی ئیسپانیا له توانایدایه سه‌ره‌كوه‌زیران ئه‌ركدار بكا به هه‌ر رێوشوێنێ پێویست بێ بۆ پارساتنی یه‌كریزی خاكی ئیسپانیا، له ده‌ستوری عیراقدا هیچ ده‌قێكی وانیه‌و ئه‌وه‌ی عه‌بادی و حه‌شد پێی هه‌ستاون ته‌واو ناده‌ستوریه.
18) بارزانی به پێشێلكردنی ماده‌ی ٣٩ تۆمه‌تباره زیاتر له جارێك له رێگه‌نه‌دان به ته‌ڤگه‌ری ئازادی و هه‌مو ئه‌و رێكخراوانه‌ی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا چالاكی ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا ده‌ستور به‌ده‌ر له‌و ئه‌حكامانه‌ی هه‌ندێ له‌ماده‌كانی ئه‌م ده‌ستوره ئاماژه‌ی پێداون و تایبه‌ته به پاشماوه‌كانی رژێمی پێش‌و، هیچ رێگریه‌كی دانه‌ناوه له‌به‌رده‌م هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك كه ده‌یه‌وێ مه‌ده‌نیانه گوزارشت له هه‌بون و بیرورای خۆی بكا.
19) بارزانی تاوانباره به ده‌ركردنو راوه‌دونانی هاوڵاتیانی هه‌رێم نمونه ( هاوڵاتی هێمن بنه‌سڵاوه‌و چه‌ندانی تر له ماوه‌ی حوكمڕانیدا) كه ئه‌مه یاساغ كراوه له یاسای ٤٤ی ده‌ستوردا.
20) بارزانی تاوانباره به هاندانی پارله‌مانتاره كورده‌كان كه به‌شداری له ده‌نگدانی ریفراندۆمدا بكه‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌مه دژی ماده‌ی ٥٠ی ده‌ستوره كه تایبه‌ته به سوێندی یاسای و هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر به سه‌ربه‌خۆی و سیاده‌ی خاكی عیراق.
21) مالكی و بارزانی تاوانبارن به سه‌رپێچیكردنی ماده‌ی ٧٢ و ٧٥ی ده‌ستور كه باس له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێی كۆمار ده‌كا له‌كاتی غیابی سه‌رۆكدا. شوێنی مام جه‌لال بۆ دوساڵ چۆڵ بو به‌ڵام وڵاتێك به‌خاتری تاكه كه‌سێك بێ سه‌ر هێڵرایه‌وه‌و مه‌سه‌له‌ی كورسیه‌كه‌ی تا هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٠١٤ پڕنه‌كرایه‌وه، له كاتێكدا ده‌بو له ماوه‌ی ٣٠ رۆژدا پارله‌مان كه‌سێكی نوێی بپاڵاوتایه بۆ ئه‌و جێگه‌یه.
22) به‌گوێره‌ی ماده‌ی ٩٣، ئه‌ركه‌كانی مه‌حكه‌مه‌ی باڵای ئیتحادی دیاریكراوه‌و كه‌چی ئه‌م مه‌حكه‌مه‌یه له‌نێوان بارزانی و سه‌ره‌كوه‌زیره‌كانی عیراقدا به ئاشكرا بێلایه‌نی خۆی له‌ده‌ستداوه‌و نه‌یتوانیوه ئه‌ركه ده‌ستوریه‌كانی به جێ بگه‌یه‌نێ.
هه‌تا ئێستا كه‌ی مه‌حكه‌مه‌ی ئیتحادی له‌سه‌ر هیچ كه‌یسێكی تایبه‌ت به به‌ریه‌ككه‌وتنی ئه‌و یاسایانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسم كرد تایبه‌ت به هه‌رێم له‌گه‌ڵ ده‌ستوردا لێپێچینه‌وه‌ی كردوه؟ كام پارله‌مانتاری له‌سه‌ر هه‌بونی دو جنسیه بانگ كردوه؟حه‌سانه‌ی له‌سه‌ر كام پارله‌مانتار، وه‌زیر و پله‌داری وه‌زیفی له پۆسته سیادی و تایبه‌ته‌كاند به‌هۆكاری دو جنسیه یان پێشێلكردنی ده‌ستور، یان نه‌بونی بڕوانامه‌ی پێویست، یان گه‌نده‌ڵی و فه‌سادی دارای بانگێشت كردوه؟ یان به نمونه نزیكه‌ی پتر له دو ساڵه سلێمانی بێ پارێزگاره، كه‌ی مه‌حكه‌مه‌ی باڵای ئیتحادی و دامه‌زراوه شه‌رعیه‌كان لێپێچینه‌وه‌یان له‌م فه‌راغه ئیداریه كردوه؟ كام فه‌رمانبه‌ری هه‌رێم یان حكومه‌تی ئیتحادی دادگای كردوه له‌سه‌ر ئه‌م روداوانه‌ی ٤ ساڵی رابردو؟ له‌كاتێكدا هه‌مو ئه‌وانه ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دادگا باڵایه بوه رایانپه‌ڕێنێ به‌گوێره‌ی ئه‌و ماده‌یه.
23) كام قازی له‌سه‌ر ئینتمای حزبی له‌كار خراوه له‌لایه‌ن مه‌حكه‌مه‌ی ئیتحادیه‌وه له‌كاتێكدا ماده‌ی ٩٨ به ده‌ق بێلایه‌نی دادوه‌ر ده‌سه‌لمێنێ، كه‌چی چ له‌هه‌رێم و چ له مه‌حكه‌مه‌كانی به‌غداو حكومه‌تی ئیتحادی ئه‌م ژماره زۆره‌ی موزه‌كه‌ره‌ی دادگای كه له‌م مانگه‌دا ده‌ركران هه‌مو لایه‌نداری دادگا‌و دادوه‌ره‌كان و تێوه‌گلانیان له كێشه سیاسی و حزبیه‌كانه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه له‌نێوان به‌غداو هه‌رێمدا هه‌ن.
24) بارزانی پێشێلی ماده‌ی ١٠٣ی ده‌ستوری عیراقی كرد له‌وه‌ی بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ پارله‌مان كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژادنه‌كانی ئه‌ركداركرد بۆ ریفراندۆم ئه‌مه له‌كاتێكدا ئه‌و كۆمسیۆنه ته‌نها پارله‌مان ده‌توانێ ئه‌ركداری بكا له‌هه‌ر كارێ كه پێویست بێ، ئه‌گه‌ر چی پارله‌مان ته‌نها دو رۆژ پێش ریفراندۆم كارا كرایه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه هه‌رگیز ئه‌و تاوانه ناسڕێته‌وه كه كۆمسیۆن چه‌ندین هه‌فته پێش ئه‌وه له‌لاینه بارزانیه‌وه ئه‌ركدار كرابو.
25) بارزانی و هه‌ردو سه‌ره‌كوه‌زیرانی پێشوو ئێستای عیراق تۆمه‌تبارن به پێشێلكردنی مادی ١٠٦ ی تایبه‌ت به چاودێری داهات و ئیستحقاقاتی هه‌رێم و پارێزگاكان و دابه‌شكردنی یه‌كسان و گونجاو به‌گوێره‌ی شایسته‌ی یاسای و دیمۆگرافی و به‌رهه‌مهێنان.
26) بارزانی به‌گوێره‌ی ماده‌ی ١١١ و ١١٢ی ده‌ستور تۆمه‌تباره به فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم له‌كاتێكدا ئه‌وه له‌ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ئیتحادی بو، به‌ڵام عه‌بادی و مالكیش تۆمه‌تبارن له‌وه‌ی ئه‌و به‌شه نه‌وته‌ی ده‌فرۆشرا ده‌بو پشكی پارێزگای كه‌ركوك و شاره كوردستانی یان ناكۆكیله‌سه‌ره به‌رهه‌مهێنه‌كان زیاتر بده‌ن به‌گوێره‌ی ماده‌ی ١١٢، به‌ڵام ئه‌وان كه‌ركوكیان پشتگوێ خستبو چونكه زۆرینه‌ی ره‌های كورد بو.
27) بارزانی تۆمه‌تباره به ماده‌ی ١١٤ی ده‌ستور له‌وه‌ی بنكه گومرگیه‌كانی هه‌رێمی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی فیدڕاڵ‌دا نه‌بردوه به‌ڕێوه.
28) عه‌بادی تۆمه‌تباره به پێشێلكردنی ماده‌ی ١١٧ ی ده‌ستوری فیدراڵی عیراق له‌وه‌ی له ماوه‌ی دو هه‌فته‌ی رابردودا زیاتر له چه‌ندین جار هه‌رێمی كوردستانی به باكوری عیراق ناوبرد، ئمه له‌كاتێكدا به رون و ئاشكرای دانی پێدنراوه له‌و ماده‌یه‌دا و به نزیكی له هه‌مو ماده‌كانی تردا وشه‌ی هه‌رێمی دوبار كردۆته‌وه. بۆیه ئه‌وه نه‌ك ته‌نها ئیهانه‌كردنی هه‌رێمی كوردستانه به‌ڵكو پێشێلكاریه‌كی زه‌قی ماده‌ی ١١٧ ی ده‌ستوره‌و له‌سه‌ر مه‌حكه‌مه‌ی ئیتحادی پێویسته لێپێچینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكات.
29) بارزانی تۆمه‌تباره به ده‌رنه‌چواندنی ده‌ستوری هه‌رێم كه له‌ماده‌ی ١٢٠ به‌ده‌قی رون ده‌ڵێ هه‌ر هه‌رێمێك ده‌بێ خاوه‌نی ده‌ستورێك بێ كه دژبه‌یه‌كی تێدا نه‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌ستوره‌دا.
30) ماده‌ی ١٢١ ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم له‌ڕوی یاسای و ئیداری و داوه‌ریه‌وه به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌ستوره هه‌رێمیه دیاری ده‌كرێ كه سه‌رچاوه ده‌گرێ له‌م ده‌ستوره ئیتحادیه‌وه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی بارزانی وای كرد چه‌ندین به‌ریه‌ككه‌وتنی یاسای له‌نێوان یاسای سه‌رۆكایه‌تی و یاسای هه‌ڵبژاردن و یاسای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم كه به‌پێی یاسای ٨٤ ی ئه‌م ده‌ستوره ده‌بێ سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بێت نه‌ك سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه ئه‌ویش سه‌رپێچیه‌كی تره.
31) هه‌ر به‌گوێره‌ی ماده‌ی ١٢١ له‌كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین مه‌كته‌بی دیبلۆماتی كردۆته‌وه له‌وڵاتان، به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی چواره‌می ئه‌و ماده‌یه ده‌بێت ئه‌م مه‌كته‌بانه له ناو سه‌فاره‌ته‌كاندا جێ بگرن و به‌شێك بن له كۆنسوڵگه‌ری كلتوری كه ئه‌مه‌ش پێشێلكاریه‌كی تری ده‌ستوریه‌و له‌لایه‌ن بارزانیه‌وه ئه‌نجامدراوه.
32) مالكی و عه‌بادی تۆمه‌تبارن به جێبه‌جێ نه‌كردنی ماده‌ی ١٤٠ی ده‌ستور كه تایبه‌ته به ناوچه جێ ناكۆكه‌كان.
33) بارزانی تۆمه‌تباره به ئیمزاكردن و ده‌ركردنی ژماره‌یه‌ك یاسا له‌وانه یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و درێژكردنه‌وه‌كانی پارله‌مان و درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی و چه‌ندانی تر كه هه‌مویان به گوێره‌ی ماده‌ی ١٤١ پێچه‌وانه‌ی ده‌ستور بون و ده‌بو هه‌ڵوه‌شێنرێنه‌وه.
له كۆتایشدا مه‌ترسیه‌كی ده‌ستوری یان گۆڕانكاری ده‌ستوری ئه‌وتۆ نیه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان چونكه ئه‌گه‌رچی له‌لایه‌ن سه‌ره‌ككۆمار یان ١\٥ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عیراق پێشنیار ده‌توانرێ بۆ گۆڕانكاری له ده‌ستوردا بكرێ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بنه‌ما ئه‌ساسیه‌كان ته‌نها به ده‌نگی ٢\٣ ی پارله‌مانتاران و سه‌رۆكی كۆمار‌و ده‌نگدانی گشتی و جه‌ماوه‌ری (هه‌رسێكی پێكه‌وه) له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا ده‌بێت، ئه‌گه‌ر نا گۆڕانكاری مه‌حاڵه. ئه‌مه‌سه‌رباری ئه‌وه‌ی ماده‌ی ١٢٦ برگه‌ی بێ جه‌غت له ده‌نگدانی گشتی و زۆرینه‌ی ده‌نگی پارله‌مانتارانی هه‌رێم ده‌كاته‌وه بۆ هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك كه تایبه‌ت بێ به كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم .
هیوادارم لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئیتر كه‌مێ گوشاریش بخه‌نه سه‌ر به‌غداو هه‌وڵبده‌ن به‌ر به فشاره‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ند بگرن تا به ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌شدا چاكسازی دروست بكه‌ن. بارزانی به‌هه‌مو كه‌موكورتیه‌كانی وتاره‌كه‌ی و نامه‌ی ده‌ستبه‌رداربونه‌كه‌ی (نه‌ك ده‌ستكێشانه‌وه، چونكه له‌روی یاساییه‌وه ئه‌و ده‌مێكه سه‌رۆكی هه‌رێم نیه) به كاری خۆی هه‌ستا و ده‌بێ لێره به‌دواوه ئیش له‌سه‌ر به‌سیسته‌مكردن بكه‌ین. بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێ ئه‌م راستیانه بگه‌یه‌نینه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مەریكاو هه‌مو لایه‌ك تا به ئاراسته‌ی پاراستنی بونیادی هه‌رێمی كوردستان و كاركردن له‌سه‌ر گێرانه‌وه‌ی ناوچه ناكۆكیله‌سه‌ره‌كاندا هه‌نگاو بنێین.