(سبەی):
به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت: هیچ بڕیار و رێنماییه‌ك بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ئارادا نییه و رۆژ به‌ڕۆژیش زیانه‌كانی داخستنی فڕۆكه‌خانه له زیادبوندایه.
به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی له لێدوانێكیدا بۆ (تۆڕی میدیای گۆڕان) رایگه‌یاند: هیچ بڕیار و رێنماییه‌ك بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ئارادا نییه و له دوای داخستنی فڕۆكه‌خانه‌ش به‌ڕوی گه‌شتی ده‌ره‌كیدا هیچ تیم و كارمه‌ند و بڕیارێكیان له ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراقه‌وه بۆ نه‌هاتوه.
تاهیر عه‌بدوڵا، رونیكرده‌وه تا پێش ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی عێراق بۆ داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌ڕوی گه‌شتی ده‌ره‌وه داهاتی ئیداره‌ی فڕۆكه‌خانه رۆژانه (50) هه‌زار دۆلاربوه، به‌ڵام به‌هۆی درێژه‌كێشانی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه رۆژانه زیانه‌كان له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم له زیادبوندایه.