(سبەی):
فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا بۆ جارێكی تر بۆردومانی ناوچه‌ی برادۆستیان كرد و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كانیش ده‌ڵێت: بۆردومانه‌كه دو سەعات به‌رده‌وام بوه.
په‌یامنێری (تۆڕی میدیای گۆڕان) له سۆران رایگه‌یاند؛ سه‌ربه‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌لی مغارێ و ناوچه‌ی خواكوركی سه‌ر به ناحیه‌ی سیده‌كان له ده‌ڤه‌ری برادۆست له‌لایه‌ن فرۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیاوه بۆردومان كراون.
ئیحسان چه‌له‌بی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان به (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند؛ بۆردومانی فرۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا له سنوری سیده‌كان بۆ ماوه‌ی دو سەعات به‌رده‌وام بوه‌و تا ئێستاش زیانی بۆردومانه‌كه نازانرێت.