(سبه‌ی):
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كات و داواش ده‌كات حكومه‌تی عێراق ره‌شنوسی بودجه‌ی ساڵی (2018) په‌سه‌ند نه‌كات.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، یه‌ك ملیۆن و (249) هه‌زار و (481) موچه‌خۆر له هه‌رێم هه‌یه و بڕی پاره‌ی پێویست بۆ موچه‌ی ئه‌و موچه‌خۆرانه (897) ملیار و (500) ملیۆن دیناره.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان داوای له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كرد ئه‌و ره‌شنوسه‌ی بودجه په‌سه‌ند نه‌كات كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه و به‌بێ به‌شداریپێكردنی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كراوه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ده‌ڵێت: یه‌كه‌مجاره له‌دوای ساڵی (2003)وه ده‌سته‌واژه‌ی هه‌رێمی كوردستان لابراوه و له‌بری ئه‌وه پارێزگاكانی سه‌ر به‌هه‌رێمی كوردستان به‌كارهێنراوه، هه‌روه‌ها بودجه‌ی هه‌رێم له (17%)وه بۆ (12.6%) كه‌مكراوه‌ته‌وه.