وێنە؛ پارچە نایلۆنێک ژیان دەخاتە مەترسییەوە

(سبەی):

ئەم وێنانەی خوارەوە، وێنەگری بەناوبانگی کەنەدی ئادەم تۆرنبوڵ گرتویەتی و کاریگەریی پارچە نایلۆنێکی بچوکی فڕێدراو لەسەر ژیانی زیندەرەوەکان پیشان دەدات.

ئەو ماسییە، لەناو پاشماوەیەکی زۆری کەناراوەکانی ناوچەیەکی کەنەدا دەژی، بەهۆی تێوەئاڵانی پارچەیەکی بچوکی نایلۆن، ئەوەندەی نەماوە لەناوەڕاستدا بیکات بە دو لەتەوە و ژیانی خستوەتە ئەوپەڕی مەترسییەوە.

وێنەکان کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوکراوەتەوە کاردانەوەیەکی زۆری هەبوە، بەتایبەتی کە ئادەم پرسیویەتی: ئایا هیچ گیرفانێکت نەبو تا ئەو پارچە نایلۆنەی تێدا هەڵبگریت تا دەگەیتە شوێنێک کە لێی فڕێبدەیت، تەنها کەناراوەکان نەبێت؟.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە