ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆدەبێتەوە

(سبەى):

بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دیاریكردنی وادەیەك بۆ بەستنی كۆنگرە ‌و روداوەكانی (16) ئۆكتۆبەر، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆدەبێتەوە.

سامان گەرمیانی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە (تۆڕى میدیاى گۆڕان)ى راگەیاند؛ كۆبونەوەكە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چەند پرسێكە، لەوانە دیاریكردنی وادەیەك بۆ بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی، چونكە ماوەی ئەنجامدانی كۆنگرە زۆر دواكەوتوە.

ئاشكراشیكرد؛ كار لەسەر دو پڕۆژە دەكرێت كە بەدواداچونكراوە بۆ كارەكانی حزب ‌و حكومەت، هاوكات تاوتوێی كاری ئەو دو لیژنەیەش دەكرێت كە پێشتر راسپێردرابون بەدواداچون بكەن لەسەر روداوەكانی (16) ئۆكتۆبەر.

كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لەكاتێكدایە دوێنێ (26) ئەندام ‌و كادیری پێشكەوتوی یەكێتی داوایان لەسەركردایەتی حزبەكەیان كرد هەرچی زوە وادەیەك بۆ بەستنی كۆنگرەی حزبەكەیان دیاری بكەن بۆ ئەوەی سەركردایەتییەكی نوێ بۆ یەكێتی نیشتیمانی كوردستان پێكبهێنن.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە