مەترسیی پێکدادان لە ئان و ساتدایە

جەبار یاوەر

(سبەی):

بەرپرسانی عێراق و پێشمەرگە نەگەیشتونە رێککەوتن و دۆخی ناوچه‌كانی‌ نێوانیان ناجێگیرە و مەترسیی سه‌رهه‌ڵدانی‌ شه‌ڕ و پێكدادان لە ئارادیە.

جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری‌ گشتی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌، ره‌تی كرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ  به‌رپرسانی‌ عێراق گه‌یشتبێتنه‌ رێككه‌وتن و رایگه‌یاند، دۆخی‌  ناوچه‌كانی‌ ته‌ماسی‌ نێوان هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی‌ عێراق ناجێگیر و ئه‌گه‌ری‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ شه‌ڕ و پێكدادان هه‌یه‌ له‌هه‌ر ساتێكدا.

یاوه‌ر له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی‌ شه‌رقولئه‌وسه‌ت رایگه‌یاندوه‌؛ حكومه‌تی‌ عێراق مه‌رجی‌ زۆره‌ ملێی‌ هه‌یه‌ و ده‌یه‌وێت به‌سه‌ر لایه‌نی‌ كوردیدا بیسه‌پینێت.

ئاماژەی بەوەکردوە کە هیچ رێككه‌وتنێك له‌ نێوان هیزی‌ پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی‌ عێراقدا نیه‌، هه‌مو ئه‌و ناوچه‌یەی كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ عێراقه‌وه‌ كۆنترۆڵكراون شه‌ڕو پێكدادان تێیدا  رویداوه‌،  به‌ڵگه‌ی‌ ئه‌وه‌ش بونی‌  زیاتر له‌ (40)شه‌هید و  (156) برینداره‌ له‌ شه‌ڕه‌كانی‌ كه‌ركوك و دبس و  پردێ‌.

سه‌باره‌ت به‌ گرژییه‌كانی‌  نزیك ده‌روازه‌ی‌ ‌فیشخاپور و ئیبراهیم خه‌لیل، جه‌بار یاوه‌ر رایگه‌یاندوه‌، بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌كانی‌ عێراق ، به‌بێ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ هێزی ‌پێشمه‌رگه،‌ هۆكاری‌ ئه‌و گرژییانه‌ بوه‌.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە