باران بارین لە سلێمانی دو رۆژ بەردەوام دەبێت

(سبەى):

ئەو شەپۆلە باران بارینەى پارێزگای سلێمانی گرتوەتەوە ماوەی دو رۆژ بەردەوام دەبێت، ئەوەش بە وتەى بەڕێوەبەرى کەشناسى سلێمانى.

لە ئیوارەى دوێنێ هەینییەوە شەپۆلێكی باران بارین پارێزگای سلێمانی گرتوەتەوە، لەوبارەیەوە دارا حەسەن بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە (تۆڕى میدیاى گۆڕان)ى وت: شەپۆلەکە بۆ ماوەى دو رۆژ بەردەوام دەبێت.

لەبارەى ریژەى باران بارینیشەوە لەمساڵدا وتى: “ئەمساڵ (28)ملم باران باریوە بەوپێیە بەراورد بە ساڵی پار رێژەكە زیادی كردوە، چونكە ساڵی پار ئەم کاتە تەنها چوار ملیم باران باریوە”.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە