(سبەی):
مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەڵوەشێندرایەوە و پێشنیاز کراوە لیژنەیەک بۆ سەرکردایەتیکردنی یەکێتی پێکبهێندرێت.
سەرچاوەیەک بە (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگەیاند؛ بەزۆرینەی دەنگ لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی، مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە هەڵوەشێندرایەوە.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و پێشنیازی كرد لیژنه‌یه‌كی ده كه‌سی بۆ سه‌رپه‌رشتی كاروباره‌كانی حیزبەکە پێكبهێنرێت.
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی کوردستان كه به‌پێی ماده‌ی (36)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ده‌بێت ژماره‌كه‌یان له نۆ بۆ (11) كه‌س پێكدێت، به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌یره‌و بو به (18) ئه‌ندام و له‌و ژماره‌یه‌ش سیانیان كه نه‌جمه‌دین كه‌ریم و به‌رهه‌م ساڵح و ئازاد جوندیانین له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی و كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تین.
ماوه‌یه‌كی زۆره له‌ناوخۆی یه‌كێتیدا گله‌یی له ئه‌دای مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حیزبه هه‌یه و سه‌دان جار یاداشت و راگه‌یه‌ندراو به ئیمزای چه‌ندین كه‌س بۆ لاچون و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه به نهێنی و به ئاشكرا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
دوای روداوه‌كانی (16)ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌م ساڵ و شكست و له‌ده‌ستدانی نیوه‌ی زیاتری خاكی ئازادكراوی كوردستان، كه له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی كادیر و ئه‌ندامانی یه‌كێتییه‌وه ئۆباڵه‌كه‌یان خسته ئه‌ستۆی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌وانه‌ی له‌ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم و له بڕیاره‌كانی بارزانی شه‌ریك بون، ئیتر مه‌سه‌له‌ی لابردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌وان بو به مه‌سه‌له‌یه‌كی حیزبی و چوه ئه‌جندای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیه‌وه، ئه‌مڕۆ دوای هه‌وڵه‌كانی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی و لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی چه‌ند جارێك ئاماژه‌ی رازی نه‌بونی (هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) ته‌نیا چواركه‌سیان بۆ قه‌ناعه‌ت پێكراو به ده‌نگی (26) كه‌س متمانه له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی سه‌ندرایه‌وه و ئۆرگانه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی له په‌یڕه‌ودا هاتوه هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا پێشنیاركراوه لیژنه‌یه‌كی (10) كه‌سی كه له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی ده‌نگیان پێده‌درێت كاروباره‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی کوردستان، راده‌په‌ڕێنن تا به‌ستنی كۆنگره كه وابڕیاره لە (31) ی کانونی دوەمی (2018) ببه‌سترێت.
بەپێی زانیارییەکان؛ ئه‌رسه‌لان بایز و عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه نه‌بون، به‌پێی زانیاریه‌كانی (تۆڕی میدیای گۆڕان) هه‌ردوكیان ره‌تیان كردوەته‌وه به‌شداریی هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كی یه‌كێتی بكه‌ن، هاوكات نه‌جمه‌دین كه‌ریم كه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتییه به‌هۆی روداوه‌كانی (16)ی ئۆكتۆبه‌ر بایكۆتی كۆبونه‌وه‌كانی یه‌كێتی كردوه هه‌ریه‌ك له ئازاد جوندیانی و به‌رهه‌م ساڵح ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان له ئه‌ندامیه‌تی مه‌كته‌بی سیاسی و یەکێتی پێشکەش کردوە.
ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی كه له مه‌لا به‌ختیار و عومه‌ر فه‌تاح و حاكم قادر حمه‌جان پێكهاتوه، به‌هه‌مان شێوه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و تا كۆنگره كاره‌كانیان به هه‌مان لیژنه ده‌سپێردرێت، هه‌مو ئه‌و گۆڕانكاریه رێكخراوه‌یانه له ناو یه‌كێتی نیشتیمانیدا له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری ده‌ستاوده‌ستكردنی نه‌وه‌ی یه‌كه‌می یه‌كێتی به‌نه‌وه‌ی سێیه‌م و به‌دوریش نییه له مه‌ترسی لێكترازانی زیاتره‌وه یان گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌ژمونی نه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م حیزبه.
ماده‌ی (36/بڕگه‌ی یه‌ك) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، مه‌كته‌بی سیاسی له (9-11) ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی كه سكرتێری گشتی كاندیدیان ده‌كات و كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی ده‌نگیان بۆ ده‌دات.
ژماره‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به سكرتێری گشتییه‌وه بریتییه له (18) ئه‌ندام:
ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی
1-مام جه‌لال- سكرتێری گشتی/ كۆچی دوایی كرد
2- كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی
3- به‌رهه‌م ساڵح – نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌شكردوه و قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی دروست كردوە
4- هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
5- نه‌جمه‌دین كه‌ریم- به‌هۆی روداوه‌كانی (16)ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه له هه‌ولێر نیشته‌جێیه
6- مه‌لا به‌ختیار
7- عومه‌ر فه‌تاح
8- قادر حمه‌جان
9- شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا
10- مه‌حمود سه‌نگاوی
11- عه‌دنان موفتی
12-ئه‌رسه‌لان بایز
13- ئازاد جوندیانی- ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه
14- قادر عه‌زیز
15- سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره
16- ئاسۆ مامه‌ند
17- رزگار عه‌لی
18-ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا