(سبەی):
حكومه‌تی عێراق رێوشوێنی نوێ له دژی هه‌رێم ده‌گرێته‌به‌ر‌و مه‌رجی نوێش ده‌سه‌پێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم ئاسایی بكاته‌وه.
هادی عامری ئه‌مینداری رێكخراوی به‌در ئاشكرای كرد، حكومه‌تی فیدراڵیی و مه‌رجه‌عییه‌ت پێنج مه‌رجیان داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ئاسایی بكرێنه‌وه.
عامری ئاماژه‌ی به‌وه كردوه، پێویسته بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان، هه‌رێمی كوردستان نیازپاكیی خۆی پیشان بدات و مه‌رجه‌كان قبوڵ بكات.
مه‌رجه‌كانی به‌غداد بۆ هه‌رێم:
* هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆم به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمه‌وه
* باوه‌ڕهێنان به یه‌كپارچه‌یی خاك و یه‌كێتیی گه‌لی عێراق
* ره‌تكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی فه‌رزكردنی ئه‌مری واقع
* پشتبه‌ستن و گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستور له هه‌مو گفتوگۆ و دانوستانێكدا
* له كاتی بونی ناكۆكیدا كێشه‌كان له دادگای فیدراڵی یه‌كلایی بكرێنه‌وه
حكومه‌تی به‌غدا هه‌وڵ ده‌دات، له‌ڕێگه‌ی سه‌پاندنی كۆمه‌ڵێك مه‌رج و بڕیاره‌وه، هه‌رێمی كوردستان لاواز بكات و جارێكی دیکە هه‌وڵ بۆ جیابونه‌وه نه‌دات له عێراق، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌شی كه له رابردودا هه‌رێم به‌كاری هێناون، كه‌میان بكاته‌وه و ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی به‌سه‌ر ته‌واوی هه‌رێمدا بسه‌پێنێت.
عامری دوپاتی کردوەتەوە؛ ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان مه‌رج و داواكارییه‌كانی به‌غدا جێبه‌جێ بكات، ئه‌وا دۆخی نێوان هه‌رێم و عێراق ئاسایی ده‌بێته‌وه و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن.
رونی كردوه‌ته‌وه، هه‌ڵوێستی توندی به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی هه‌رێم، له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه به هه‌ڵوێستێكی فه‌رمی وه‌رناگیرێت و به‌رپرسانی به‌غدا چاوه‌ڕوانی پیشاندانی نیازپاكیی هه‌رێمن.