(سبەی):
شەوی رابردو لە شاری هەولێر گەنجێک بەهۆی دەمەقاڵێوە تەقەی لێکرا و گیانی لەدەستدا.
ئەو گەنجە شەوی رابردو لە لە چێشتخانەیەک شارى هەولێر کوژراوە و لەوبارەیەوەو بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی ههولێر راگهیاندوه؛ روداوەکە لە سەر شوێنی وەستانی ئۆتۆمۆبێل بوە کە سەرەتا دەمەقاڵێى لێکەوتوەتەوە و لە ئاکامدا دو تۆمەتبار دو فیشەک دەتەقێنن، گوللـەیەک بەر گهنجێک دەکەوێت و گیان لەدەست دەدات.
پۆلیسی ههولێر ناوی گەنجە کوژراوەکەی بڵاوکردوەتەوە ئاماژەی بەوە کردوە؛ (ئە.ج. م)ه و تهمهنی (20)ساڵ بوە و بەهۆی ئەو گوللـەیەی بەر سەری کەوتوە گیانی لەدەست داوە و تەرمەکەی رەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کرا.
بە پێی راگەیەندراوەکەی پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە و رەوانەی بەردەم دادوەر کراوە و بڕیار دراوە بەبەند کردنی هەردو تۆمەتبار بەپێی ماددە (406) لە یاسای سزادانی عێراق.